موەفهق عادل عومەر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
پێشه‌كی
توركیا یه‌كێكه له وڵاته هه‌رێمییه‌كان كه هێز و پێگه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا؛ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش جاروبار هه‌ڵوێسته‌كانی یهكلاییكهرهوهن. هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ژیانی سیاسیی ئه‌م وڵاته‌دا ڕوو بدات، ئه‌وه كاریگه‌رییه‌كانی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سنووری ئیداریی ئه‌م وڵاته ڕاناوه‌ستێت، به‌ڵكوو ته‌شه‌نه ده‌كات بۆ ناوچه‌كه و جیهان به شێوه‌یه‌كی گشتی. به‌رامبه‌ر ئه‌مه، پرۆسه‌ی دیموكراسی له توركیا به چه‌ندان قۆناغی هه‌ستیاردا تێ په‌ڕیوه و به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵبژاردن له‌م وڵاته‌دا بایه‌خی خۆی هه‌بووه و له ڕووی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌وه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه. دیموكراسی له توركیا به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆر پێشكه‌وتووتره و قۆناغی باشی بڕیوه بۆ جێگیركردنی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌رده‌وام له توركیا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی جددی بۆته‌وه؛ بۆ نموونه كوده‌تا سه‌ربازییه‌كانی ساڵانی 1960 و 1980، هه‌روه‌ها چه‌ندان جار سوپا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ گوشاری كردۆته سه‌ر حكوومه‌ت و ئیداره‌ی مه‌ده‌نیی وڵات و، حكوومه‌ته‌كانی ناچار كردووه ده‌ست له‌كار بكێشننەوە. بۆیه پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه له توركیا، ڕابردوویه‌كی خراپی هه‌یه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی بایه‌خ و گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی كه بڕیاره له 14ی مایسی 2023 ئه‌نجام بدرێت. هه‌ڵبژاردنی 14ی مایس زۆر جیاوازتره له‌وانی پێشووتر، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئۆپۆزیسیۆن به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوتر و به‌هێزتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌ردۆغان و حزبی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتی) و هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مه دووه‌م هه‌ڵبژاردنه دوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسیی وڵات. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی توركیا، ئه‌م جاره‌یان وه‌كوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر نه‌بێت و ڕكابه‌رییه‌كی سه‌خت له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا له ئارادایه.
لەم هەڵبژاردنەدا پێشبینی دەکرێت چی لە دۆخی سیاسیی ناوخۆی تورکیا بگۆڕدرێت؟
دۆخی سیاسیی ناوخۆی توركیا ڕاسته‌وخۆ به‌نده به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه لێره ده‌كرێ باس له سێ ئه‌گه‌ر و سیناریۆ بكه‌ین ده‌رباره‌ی داهاتووی دۆخی سیاسیی ناوخۆی توركیا به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی:
سیناریۆی یه‌كه‌م: سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانیی كۆمار (Cumhur İttifakı) له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی
به‌پێی ئه‌م سیناریۆیه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی كۆمار له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه هاوكێشه‌ی سیاسیی ناوخۆی ئێستای توركیا گۆڕانكاریی زۆری به‌سه‌ردا نایه‌ت و درێژه به سیاسه‌ته‌كانی ئێستای ئاك پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌درێت. به‌رامبه‌ر ئه‌مه ئۆپۆزیسیۆن درێژه به گوشاره‌كانی ده‌ده‌ات له په‌رله‌مان له دژی هاوپه‌یمانیی كۆمار، چونكه تاكه ئامرازی دیموكراسی له‌ده‌ستی مابێت، په‌رله‌مانه؛ په‌رله‌مانیش ته‌نیا له بواری ده‌ركردنی یاسا زیاتر ڕۆڵی ده‌بێت. جگه له‌مه له‌وانه‌یه شه‌قام ڕێگه‌یه‌كی دیكه بێت كه ئۆپۆزیسیۆن بتوانێ گوشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت.
سیناریۆی دووه‌م: سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانیی كۆمار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و له‌ده‌ستدانی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا
ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان، كاندیدی هاوپه‌یمانیی كۆمار، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌رامبه‌ر ئه‌مه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان زۆرینه‌ی كورسییه‌كان له‌ده‌ست بدات، ئه‌وكات بارودۆخی ناوخۆی توركیا به‌ره‌و ئاڵۆزی هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆككۆمار له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئێستای توركیا فراوانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌ده‌ست بدات، ئه‌وكات كێشه‌یه‌كی قووڵ له ڕووی ده‌ركردنی یاساكانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆیه دروست بێت، ئه‌وه قۆناغێكی پڕ له كێشه و گرفت چاوه‌ڕێی توركیا ده‌كات و ژیانی توركیا ڕووبه‌ڕووی جۆره ناسه‌قامگیرییه‌كی به‌رچاو ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌یش به‌ش به حاڵی خۆی بارودۆخی ئابووریی و داراییی وڵات به‌ره‌و خراپتر ده‌بات.
سیناریۆی سێیه‌م: سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی
ڕكابه‌رییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان هاوپه‌یمانیی كۆمار و هاوپه‌یمانیی میلله‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایسی 2023. له‌م هه‌ڵبژاردنه له ساڵی 2002وه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به‌م شێوه‌یه ڕێك خراون، له دژی ئاك پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌وه‌ستنه‌وه. بۆیه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانیی میلله‌ته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایس، چونكه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوتر به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاماده‌كارییان كردووه . ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆیه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه گۆڕانكارییه‌كی ڕێشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی ناوخۆی توركیا ڕوو ده‌دات. پێش هه‌موو شتێك كار بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسیی وڵات ده‌كرێت لهسهرۆكایهتییهوه بۆ سیسته‌مێكی په‌رله‌مانیی به‌هێز، چونكه ئه‌م خاڵه یه‌كێكه له گرنكترین به‌ڵێنه‌كانی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت[1]. له لایه‌كی دیكه له‌وانه‌یه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و ئاك پارتی ئه‌م ئه‌نجامه‌یان ئاوا به‌ئاسانی پێ قبووڵ نه‌بێت. با له‌یادمان نه‌چێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانیی ساڵی 2019، هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاری ئه‌سته‌نبووڵ دووباره كرایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا كاندیدی ئاك پارتی ده‌رنه‌چووبوو؛ دوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ههڵبژاردنهكام له‌م شاره دیسان كاندیده‌كه‌ی ئاك پارتی شكستی هێنا. كه‌واته ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ئه‌ردۆغان به ئه‌نجامی له‌ده‌ستدانی سه‌رۆكایه‌تیی شارێك، به‌ئاسانی دانی به ئه‌نجامه‌كاندا نه‌نا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی دووباره كرده‌وه، ئایا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی توركیا هه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شكست بهێنێت و هه‌میش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان زۆرینه له‌ده‌ست بدات، ئاوا به‌ئاسانی دان به ئه‌نجامه‌كاندا ده‌نێت؟
کاریگەریی ئەم هەڵبژاردنە لەسەر سیاسەتی دەرەوەی تورکیا چی دەبێت؟
هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر دیاریكردنی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه حكوومه‌ت و وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن. بۆیه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بێته كایه‌وه، ئه‌وه گۆڕانكاری له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی حكوومه‌ت ڕوو ده‌دات. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایسیش، به‌ده‌ر نییه له دروستكردنی ئه‌م جۆره گۆڕانكارییانه. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش یه‌كێكه له‌و بابه‌ته سه‌ره‌كییانه كه به‌هۆیه‌وه ئۆپۆزیسیۆن ڕه‌خنه‌ی توند له ئاك پارتی و هاوپه‌یمانانی ده‌گرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كیی شكستخواردووی په‌یڕه‌و كردووه. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌یه‌كی سه‌ختی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی وڵات، ده‌رباره‌ی قه‌یرانی سووریایه. هه‌م سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به سووریا و هه‌میش وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ری سووری له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به‌توندی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت. ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی كۆمار له هه‌ردوو یاخود یه‌كێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایس شكست بهێنێت، ئه‌وه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به سووریا ده‌گۆڕێت. ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیش گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت. له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپا نه‌گاته ئاستێكی زۆر باش به‌ڵام به‌راورد به په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندیی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا باشتر ده‌بێت.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا – ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی گریمانه‌ی دۆڕاندنی هاوپه‌یمانیی كۆمار له یه‌كێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایس شی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته باشتر بێت؛ چونكه ئێستا په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌نقه‌ره - واشنتۆن زۆر باش نییه و چه‌ندان كێشه و گرفت و بۆچوونی جیاواز هه‌یه له نێوان ئه‌م دوو وڵاته به‌هۆی هه‌ندێك پرسی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌كوو قه‌یرانی سووریا و جه‌نگی ڕووسیا – ئۆكراینا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌كی گشتی.
به‌رامبه‌ر ئه‌مه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی كۆمار له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، له‌م حاڵه‌ته‌یشدا پێشبینی ده‌كرێت هه‌ندێ گۆڕانكاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕوو بدات. بۆ نموونه له‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا ئه‌نقه‌ره به‌جددی كاری كرد بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میسر و وڵاتانی كه‌نداو وه‌كوو: عه‌ره‌بستانی سعوودی و ئیمارات. هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ڕیشه‌ییی له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا كردووه؛ ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی باڵای هه‌واڵگریی توركیا و سووریا له ساڵی 2020ه‌وه به نێوه‌ندگیریی ڕووسیا ده‌ستیان به چاوپێكه‌وتن كردووه[2]؛ ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیه كه ئه‌ردۆغان و ئاك پارتی به‌نیازن په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئاسایی بكه‌نه‌وه. ئامانجی سه‌ره‌كییش له‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌ردۆغان، كاركردنه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و پلانبۆداڕێژراو بۆ سووریا. له ئه‌نجامدا ده‌توانین بڵێین سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایس، له‌وانه‌یه هه‌ندێك گۆڕانكاریی جددیی به‌سه‌ردا بێت و پێ بنێته قۆناغێكی دیكه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی كۆمار له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شكست بهێنێت.
لێکەوتەکانی ئەم هەڵبژاردنە لەسەر عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان چی دەبێت؟
توركیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزێكی هه‌رێمیی گرنگه و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی تایبه‌ته له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ژیانی سیاسیی ئه‌م وڵاته‌دا، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێی توركیا. عێراقیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له توركیا ڕوو بدات، ئه‌وه كاریگه‌رییه‌كان له عێراق و به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێ ده‌كرێت. ده‌كرێ به‌گشتی لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایس له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كورت بكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانیی فراوان له نێوان عێراق و توركیا هه‌یه؛ له ساڵی 2022 كۆی گشتیی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان عێراق-توركیا نزیكه‌ی (14) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بووه[3]. به شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان ئه‌م دوو وڵاته له ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوورییهكانهوه چه‌ندان ساڵه هه‌یه. ڕێژه و قه‌باره‌كه، به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 2003، ساڵ له دوای ساڵ زیادی كردووه. كه‌واته ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه ئه‌ویش؛ هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بگاته ده‌سه‌ڵات له توركیا، له‌وانه‌یه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م بازرگانییه گرنگه نه‌بێته‌وه؛ چونكه عێراق بازاڕێكی زۆر گهرمە بۆ توركیا و له پله‌ی سێیه‌مدایه له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی، كه زۆرترین ڕێژه‌ی بازرگانییان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه. بۆیه چاوه‌ڕوان ناكرێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه بازرگانییه زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌بێت. له‌وانه‌یه ڕێژه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانییه‌كه هه‌ندێك كه‌متر بێت و ڕوو له دابه‌زین بكاته‌وه. به‌ڵام هه‌رگیز چاوه‌ڕوان ناكرێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌ته‌واوه‌تی بوه‌ستێت.
دووه‌م: جیاوازییه‌كی به‌رچاو هه‌یه له شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له ڕووی وزه و به‌بازاڕكردنی نه‌وت و گازی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، له نێوان هاوپه‌یمانیی كۆمار و هاوپه‌یمانیی میلله‌ت. هاوپه‌یمانیی میلله‌ت زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌كات له عێراق؛ پێچه‌وانه‌ی ئاك پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی، كه له لای ئه‌وان ئه‌م خاڵه زۆر گرنگ نییه؛ ته‌نانه‌ت ئاماده بوون بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵ، ڕێگه بده‌ن به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراقی. هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له نه‌خشه‌ی سیاسیی ناوخۆی توركیا، كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق-توركیا له لایه‌ك و هه‌رێمی كوردستان-توركیا له لایه‌كی دیكه؛ چونكه توركیا ده‌یه‌وێت كۆمپانیا توركییه‌كانی گه‌ڕان و ده‌رهێنان و به‌بازاڕكردنی نه‌وت و گاز له عێراقدا كار بكه‌ن و، له‌م بواره‌دا كۆمپانیاکانی كه‌رتی وزه‌ی ئەو وڵاتە پشكیان له بازاڕی عێراقدا هه‌بێت، به‌ڵام تێڕوانینی لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركیا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئامانجه، جیاوازییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه.
سێیه‌م: بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام بۆته بابه‌تێكی گرنگ و جێی سه‌رنج بۆ ده‌سه‌ڵاتداران له توركیا. ته‌نانه‌ت پێش ساڵی 2002یش حكوومه‌ته‌كانی پێشووتری توركیا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یان خستۆته نێو ئه‌جێنداكانی خۆیاندا. به‌ڵام شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات زۆر جیاوازی له‌خۆ ناگرێت. ته‌نانه‌ت كاندیدی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت (كه‌مال كلیچدارئۆغلو) ده‌رباره‌ی په‌كه‌كه له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ پیاوماقووڵ و موختاره‌كان له شاری "یۆزگات"ی توركی له ساڵی 2021 ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێنه ده‌سه‌ڵات ئه‌وه قه‌ندیلی ته‌خت ده‌كه‌ن[4]. كه‌واته به شێوه‌یه‌كی گشتی وا پێ ده‌چێت، بابه‌تی په‌كه‌كه و دۆزی كورد دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایسیش به هه‌مان شێواز درێژه‌ی پێ بدرێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌یش گوشاره‌كان بۆ سه‌ر حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت ده‌رباره‌ی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل و شه‌نگاڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
چواره‌م: كهمبهردانەوەی ئاو و دروستكردنی چه‌ندان به‌نداو له‌سه‌ر ڕێره‌وه‌كانی ئه‌و ئاوانه كه دێنه هه‌رێمی كوردستان و عێراق، یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌وانه‌یه دوای هه‌ڵبژاردنی 14ی مایس بورووژێنرێتهوه. عێراق ئێستا له ڕووی كه‌مئاوییه‌وه له دۆخێكی زۆر خراپدایه و ته‌نانه‌ت هه‌ردوو ڕووباره‌كه‌ی، ڕووبه‌ڕووی وشكبوونه‌وه بۆته‌وه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته، عێراق و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانیش زۆر پێویستیان به زیاتر به‌ردانی ئاو هه‌یه له‌لایه‌ن توركیاوه. له دوای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه به‌هۆی لاوازیی حكوومه‌تی عێراق، وڵاتانی دراوسێی عێراق ئه‌م بابه‌ته‌یان به ده‌رفه‌ت زانیوه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌نداو دروست بكه‌ن و ڕێژه‌ی ئه‌و ئاوه كه‌م بكه‌نه‌وه كه بۆ عێراقی ده‌ینێرن. توركیاش یه‌كێك له‌م دراوسێیانه‌یه كه كاری زۆری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه. بۆیه ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له‌و بابه‌تانه كه له دوای هه‌ڵبژاردنی 14ی مایس ده‌بێته بابه‌تی ڕۆژه‌ڤ و باسكردن و ته‌نانه‌ت وه‌كوو كارتێكی گوشار له دژی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت، كێشه‌ی ئاو ده‌بێت. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی میلله‌ت سه‌ر كه‌وێت، ئه‌وه كێشه‌ی ئاو زه‌قتر بێت و ڕێككه‌وتن له‌م باره‌یه‌وه له نێوان عێراق و توركیا سه‌ختتر ده‌بێت.
ڕاپرسییە باوەرپێکراوەکان ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایس چی دەڵێن؟
هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایسی ساڵی 2023 له‌سه‌ر دوو ئاست ئه‌نجام ده‌درێت: ئاستی یه‌كه‌میان هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی توركیایه كه تیایدا لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر 600 كورسیی په‌رله‌مان؛ هه‌رچه‌نده به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له توركیا، 36 حزبی سیاسی مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایسی 2023 به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ی كه ناویان له پسووڵهكانی هه‌ڵبژاردن ده‌نووسرێت، 26 حزبی سیاسییه. به‌رامبه‌ر ئه‌مه، ئه‌وه‌ی دووه‌میان بریتییه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری توركیا. له‌م هه‌ڵبژاردنه چوار لایه‌ن كاندیدیان هه‌یه كه له هه‌ر یه‌ك له "ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان"، كاندیدی هاوپه‌یمانیی كۆمار، "كه‌مال كلیچدارئۆغلو"، كاندیدی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت، "سینان ئۆغان"، كاندیدی هاوپه‌یمانیی ئه‌تا و "موحه‌ڕه‌م ئینجه"، كاندیدی حزبی مه‌مله‌كه‌ت. بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه 60 ملیۆن و 904 هه‌زار و 499 هاووڵاتی له توركیا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه[5].
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایسی 2023 بریتییه له دوو جۆر هه‌ڵبژارن (هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌وه‌ی تریان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی)، بۆیه له‌م به‌شه هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ڕاپرسی ئه‌نجام دراون:
أ. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی
له‌م هه‌ڵبژاردنه چوار كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسیی توركیا سه‌رۆكایه‌تییه، بۆیه سه‌رۆككۆمار ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی هه‌یه. هه‌ر چوار كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌پێی ڕێژه‌ی ده‌نگی خۆی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌كه. سه‌ره‌تا دوو ڕكابه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له هاوپه‌یمانیی كۆمار و هاوپه‌یمانیی میلله‌ت پێك دێت. ته‌نانه‌ت به‌پێی پێشبینییه‌كان كاندیدی یه‌كێك له‌م دوو هاوپه‌یمانییه له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێ؛ دوو كاندیده‌كه‌ی تر، زیاتر كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگی دوو هاوپه‌یمانییه سه‌ره‌كییه‌كه كه پێك هاتووه له هاوپه‌یمانیی كۆمار و میلله‌ت.
موحه‌ڕه‌م ئینجه، كاندیدی حزبی مه‌مله‌كه‌ت، مه‌ترسییه‌كه‌ی زیاتره له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت؛ چونكه خۆكاندیدكردنی ئینجه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، خۆی له خۆیدا گوشارێكه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانیی میلله‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی 14ی مایس. ئینجه پێی وایه كه‌وا كلیچدارئۆغلو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ساڵی 2014 به‌پێی پێویست پاڵپشتیی نه‌كردووه و، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه مسۆگه‌ر بكات كه له هه‌ردوو لا تۆراون. جگه له‌مه ده‌یه‌وێت خۆی و حزبه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز بهێنێته نێو ناوان و گۆڕه‌پانی سیاسی له توركیا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییانه‌ی كه له‌لایه‌ن چه‌ندان ناوه‌ندی ڕاپرسییه‌وه له مانگی ئازار ئه‌نجام دراون، پێشبینییه‌كان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ڕاپرسییانه‌ی كه له مانگی ئازاری 2023 له‌لایه‌ن (7) كۆمپانیای ڕاپرسیی جیاواز ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ك له خشته‌كه‌دا دیاره، كاندیدی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت به چه‌ند خاڵ له پێش كاندیدی هاوپه‌یمانیی كۆمار، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه. بێ گومان ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه، ئه‌گه‌ر ده‌نگی هه‌ر یه‌ك له موحه‌ڕه‌م ئینجه و سینان ئۆغان زیاد بێت، ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر به‌ره‌و ئاراسته‌ی ئه‌نجامدانی خولی دووه‌م ده‌بات. به‌تایبه‌ت تێبینیی ئه‌وه ده‌كرێت ئینجه له‌سه‌ر حسابی كلیچدارئۆغلو ده‌نگه‌كانی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت؛ به‌رامبه‌ر ئه‌مه ئۆغان ده‌نگه‌كانی زیاتر له‌سه‌ر حسابی هاوپه‌یمانیی میلله‌ته.
به‌رامبه‌ر ئه‌مه، نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه‌وا ئه‌م ئامارانه كه‌م یان زۆر ده‌شێ بگۆڕدرێن. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بینین، به‌پێی ئامار و ئه‌نجامه‌كانی مانگی نیسانی 2023، به‌راورد به ئه‌نجامه‌كانی مانگی ئازار، گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌نجامه پێشبینكراوهكاندا هاتووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییانه‌ی كه له مانگی نیسانی 2023 له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ڕاپرسییه‌وه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی 14ی مایسی 2023 ئه‌نجام دراون، لێره‌یش ئاماژه‌كان زۆر به‌ره‌وه ئه‌وه ده‌ڕۆن كه هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چێته خولی دووه‌مه‌وه و له‌وێ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی كه له ئه‌نجامه‌كانی ڕاپرسیی مانگی نیسان تێبینی ده‌كرێ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بچێته خولی دووه‌مه‌وه.
دووه‌م: موحه‌ڕه‌م ئینجه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، زیاتر خزمه‌ت به هاوپه‌یمانیی كۆمار ده‌كات و زیانێكی زۆریشی بۆ هاوپه‌یمانیی میلله‌ت ده‌بێت.
سێیه‌م: سینان ئۆغان زیاتر ڕكابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیایه؛ واته ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه به‌ده‌ست ده‌هێنێت زیاتر زیانی بۆ هاوپه‌یمانیی كۆمار ده‌بێت.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان بچێته خولی دووه‌مه‌وه و موحه‌ڕه‌م ئینجه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی دژایه‌تیكردنی بۆ كلیچدارئۆغلو به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه به ئه‌گه‌رێكی زۆر كاندیدی هاوپه‌یمانیی كۆمار سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
پێنجه‌م: له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌ڵوێستی حزبی گه‌لی دیموكرات (HDP) كه له ڕێگه‌ی حزبی سه‌وزی چه‌پڕه‌وه‌وه به‌شداریی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كات (له ترسی داخستنی حزبی گه‌لی دیموكرات)، ڕۆڵێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت.
ب. هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان
سیسته‌می سیاسیی توركیا هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان بایه‌خێكی به‌رچاویان هه‌یه؛ چونكه په‌رله‌مان تاكه ده‌زگه‌ی یاسادانانه له وڵات و له بابه‌ته جه‌وهه‌ری و گرنگه‌كان ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه. بۆیه لایه‌نه سیاسییه‌كان گرنگییه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن كار ده‌كه‌ن زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ن، چونكه لانی كه‌م ده‌یانه‌وێت له ئه‌گه‌ری شكستهێنانیان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، په‌رله‌مان وه‌كوو مه‌رجه‌عێكی یاسادانان و كارتێكی گوشاری به‌رچاو له دژی هاوپه‌یمانیی كۆمار به‌كار بهێنن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و ڕاپرسییانه‌ی كه له مانگی ئازاری ساڵی 2023 له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانه‌وه ئه‌نجام دراون، ئه‌وه‌مان پێ نیشان ده‌ده‌ن كه‌وا لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان كۆنترۆڵ كردووه و ئه‌نجامه‌كانی ڕاپرسییه‌كانی مانگی ئازار به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ئه‌نجامی ڕاپرسیی ناوه‌نده‌كانی ڕاپرسی كه له مانگی "ئازار" ئه‌نجام دراوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا كه بڕیاره له 14ی مایسی 2023 ئه‌نجام بدرێت[8]