![]() |
یاسین مه‌حموود چۆمانى، قوتابیى دکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان - زانکۆى قاهیرە
بێ گومان یه‌ك له كێشه هه‌ره دیاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناكۆكی و ململانێی حه‌فتا ساڵی ڕابردووی نێوان هه‌ر دوو گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیله. ئه‌م كێشه‌یه وه‌ك یه‌ك له ھۆكاره‌كانی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ناسرێت.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا به سه‌ركردایه‌تیی دۆناڵد ترامپ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه پرۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كردووه بۆ هه‌ر دوو لایه‌نی ناكۆك به ناوی "مامه‌ڵه‌ی سه‌ده"، كه له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له وڵاتی به‌حرێن له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی مه‌نامه قسه‌ی له‌باره‌وه كرا. له كۆنگره‌كه‌دا جه‌رید كۆشنێر، زاوا و گه‌وره ڕاوێژكاری ترامپ كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تردا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئه‌م پرۆژه‌یه بوون ڕای گه‌یاند، كه ئه‌و پلانه‌ی ئاشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خاڵی ده‌ستپێك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ململانێی ئیسڕائیلی-فه‌ڵه‌ستینی و پرسه سیاسییه‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه ئه‌م پرۆژه‌یه له دوو قۆناغ پێك دێت: قۆناغی ئابووری و قۆناغی سیاسی، كه له سه‌ره‌تادا ده‌ست به قۆناغی ئابووری ده‌كرێت كه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌و پرۆژه ئابوورییانه‌ی كه له پرۆژه‌كه‌دا هاتووه، چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت و، دوای ئه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به قۆناغی دووه‌م و قۆناغی سیاسیی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌ڵه‌ستین و دیاریكردنی سنووره‌كان، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كه‌ی دیاری كرابێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه تاكوو ئێستا به‌فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیی وڵاتانی په‌یوه‌ندار بڵاویان نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی خاڵه‌كانی پرۆژه‌كه باس كراون، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بڕگه‌كانی وه‌ك خۆی دابنێین به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ڕێككه‌وتن
ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنێكی سێلایەنە لە نێوان ھەر یەكە لە ئیسڕائیل و ڕێكخراوی ئازادیی فەڵەستینی و بزووتنەوەی حەماس. له ئه‌نجامی ئه‌م ڕێككه‌وتنه دەوڵەتێكی نوێ بۆ فەڵەستینییەكان لەژێر ناوی "فەڵەستینی نوێ" لە كەرتی ڕۆژاوا و غەززه دروست ده‌كرێت، به‌بێ كۆمەڵگە جوولەكە نشینەكان.
دووه‌م: چۆڵكردنی خاك
کۆمەڵگە جوولەكە نشینەكان (المسطوطنات) هه‌روه‌ك ئێستا له‌بن ده‌ستی ئیسڕائیل ده‌بن، كۆمه‌ڵگه جووله‌كه نشینه دابڕاوهكانیشی ده‌خرێنه سه‌ر (مه‌به‌ست له كۆمه‌ڵگە نشینه دابڕاوه‌كان، ئه‌و كۆمه‌ڵگە جوله‌كانه‌ن كه قه‌باره‌یان بچووكه و دوورن له كۆمه‌ڵگه نشینه گه‌وره‌كان له لایه‌ك و دوورن له سنووری ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له لایه‌كی تر)؛ خاكی كۆمه‌ڵگە نشینه‌كان درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگە نشینه دابڕاوه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگە نشینه گه‌وره‌كان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، (واته ئه‌و زه‌وییه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان كۆمه‌ڵگە نشینه گه‌وره‌كان و كۆمه‌ڵگە نشینه بچووكه‌كان بدرێت به ئیسڕائیل به مه‌به‌ستی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌یان).
سێیه‌م: قودس
شاری قودس دابه‌ش ناكرێت، به‌ڵكوو ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستینی نوێ تیادا هاوبه‌ش ده‌بن؛ هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كانی شاره‌كه‌یش ده‌بنه هاووڵاتیی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی نوێ. شاره‌وانیی قودس به‌رپرس ده‌بێت له هه‌موو ناوچه‌كانی قودس، جگه له ناوچه‌ی فێركردن (واته قوتابخانه عه‌ره‌بییه‌كان) كه حكوومه‌ته‌كه‌ی فه‌ڵه‌ستینی نوێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات. ده‌سه‌ڵاته نوێیه فهڵهستینییهكهیش، ده‌بێت باجی ئهرنوناو (وشه‌یه‌كی عیبرییه به مانای باجی خانوبه‌ره دێت) ئاو بدات به شاره‌وانیی قودس. ڕێگه‌یش به جووه‌كان نادرێت خانووی عه‌ره‌به‌كان بكڕن. ڕێگه به عه‌ره‌به‌كانیش نادرێت خانووی جووه‌كان بكڕن. هیچ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌رباریش ناخرێنه سه‌ر قودس. ناوچه پیرۆزه‌كانیش وه‌ك ئێستا ده‌مێننه‌وه.
چواره‌م: غه‌ززه
میسر به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی فڕۆكه‌خانه و كارگه‌كان و بازرگانی و كشتوكاڵ، خاكی تازه به فه‌ڵه‌ستین ده‌به‌خشێت، بێ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت تیایدا نیشته‌جێ بن. قه‌باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه و نرخ له نێوان هه‌ر دوو لادا له ڕێگه‌ی نێوانگیریی ده‌وڵه‌تانی پاڵپشت دیاری ده‌كرێت.
پێنجه‌م: ده‌وڵه‌ته پاڵپشته‌كان
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پشتیوانی له‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ن بریتین له: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت. ده‌وڵه‌تانی پشتیوان بوودجه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به به‌های 30 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژه نیشتمانییه‌كانی فه‌ڵه‌ستینی نوێ ته‌رخان ده‌كه‌ن (تێچوونی خسته‌نه پاڵی كۆمه‌ڵگه نشینه دابڕاوه‌كان به كۆمه‌ڵگە نشینه گه‌وره‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل). (واته ئه‌وه‌ی له خاڵی دووه‌م باس كراوه به‌ستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگە نشینه دابڕاوه‌كان به كۆمه‌ڵگە نشینه گه‌وره‌كان، تێچوه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئیسڕائیل)
ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌وڵه‌تانی پاڵپشت ده‌یده‌ن، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌بێت:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا20% و یه‌كێتیی ئه‌وروپا10% ، ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتیش %70ی ده‌گرنه ئه‌ستۆ به‌گوێره‌ی به‌رهه‌می نه‌وتییان (زۆرینه‌ی بارگرانییه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت، چونكه ئه‌وان سوودمه‌ندی سه‌ره‌كین له‌و ڕێككه‌وتنه(.
شه‌شه‌م: سوپا
فه‌ڵه‌ستینی نوێ سوپای نابێت، ته‌نیا چه‌كی سووكیان پێ ده‌بێت و ئه‌ویش به‌ده‌ست پۆلیسه‌وه ده‌بێت و، ئیسڕائیل ده‌یانپارێزێ.
ڕێككه‌وتنێك له نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستینی نوێ‌دا مۆر ده‌كرێت. به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ئیسڕائیل فه‌ڵه‌ستینی نوێ له هه‌ر دوژمنكارییه‌كی ده‌ره‌كی ده‌پارێزێت؛ له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌یشدا فه‌ڵه‌ستینی نوێ پاره ده‌داته ئیسڕائیل.
له به‌رامبه‌ر پاراستنی فه‌ڵه‌ستین له لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه، ده‌بێت له نێوان ئیسڕائیل و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ڕێككه‌وتنێك بكرێت.
حه‌وته‌م: خشته‌ی زه‌مه‌نیی قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردن
له كاتی واژووكردنی ڕێككهوتننامهكهدا:
١- حه‌ماس هه‌موو چه‌كه‌كانی ڕاده‌ستی وڵاتی میسر ده‌كات، به چه‌كه تایبه‌ته‌كانیشه‌وه.
٢- ئه‌ندامانی حه‌ماس، به سهركردهكانیشیانهوه، تاوه‌كوو كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆیان، مووچه له ده‌وڵه‌ته پشتیوانهكانهوه وه‌رده‌گرن.
٣- سنووری ده‌ریاییی كه‌رتی غه‌ززه به ڕووی كاڵا و كه‌لوپه‌ل و كرێكاران به‌ره‌و ئیسڕائیل و میسر كراوه ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ره‌و یه‌هوودا و سامیره (كه‌رتی ڕۆژاوا(.
٤- له ماوه‌ی ساڵێكدا له پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته‌كه، هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی ئه‌نجام ده‌درێت، حكوومه‌تێكی نوێی فه‌ڵه‌ستینی پێك دێت و، هه‌موو هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی مافی خۆپاڵاوتنی ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
٥- به‌ندكراوه‌كان (دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كان): دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومه‌ت، له ماوه‌ی 3 ساڵدا هه‌موو به‌ندییه‌كان ئازاد ده‌كرێن.
٦- له ماوه‌ی 5 ساڵدا به‌نده‌رێكی ده‌ریایی و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بۆ فه‌ڵه‌ستینی نوێ دروست ده‌كرێت. تا ئه‌و كاته فڕۆكه‌خانه و به‌نده‌ری ده‌ریاییی ئیسڕائیلی به‌كار دێنن.
٧- سنووری نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیلی نوێ له به‌رده‌م هاتوچۆی هاووڵاتی و كاڵاكاندا كراوه ده‌بێت، به هه‌مان شێوه‌ی ده‌وڵه‌ته دۆسته‌كانی دیكه‌ی جیهان.
٨- ئۆتسترادێك (ڕێگه‌یه‌كی جووتسایدی خێرا) به به‌رزیی 30 مه‌تر ده‌كرێته‌وه، كه كه‌رتی ڕۆژاوا به كه‌رتی غه‌ززه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌وانه‌ی به‌شداری له دروستكردنیدا ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن: چین %50، ژاپۆن %10، كۆریای باشوور %10، ئوسترالیا %10، كه‌نه‌دا %10، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا %10.
هه‌شته‌م: نزماییی ئوردن
١- دۆڵی ئوردن هه‌روه‌ك ئێستا، به‌ده‌ست ئیسڕائیله‌وه ده‌بێت.
٢- ڕێگه‌ی خێرای ٩٠ (درێژترین ڕێگه‌ی ئیسڕائیلە كە بەناو دۆڵی ئوردندا دەڕوات و درێژییەكەی ٤٨٠ كیلۆمەترە)، دەكرێتە چوارساید و ئیسڕائیل تەندەرێك بۆ فراوانكردنی ڕێگه‌كە ڕادەگەیەنێت.
٣- فەڵەستینی نوێ دوو ڕێگه‌ی نوێی دەبێت بۆ ئوردن، كە بواری پێ دەدرێت لەژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدا بێت.
نۆیه‌م: به‌رپرسیارێتی و سزاكان
١- ئه‌گه‌ر حه‌ماس و ڕێكخراوی ئازادیخوازی فه‌ڵه‌ستینی ناڕهزایییان سه‌باره‌ت به‌م ڕێككه‌وتنه هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌مریكا هه‌موو پشتیوانییه‌كی داراییی خۆی بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه؛ ڕێگەیش بە ھیچ لایەن و وڵاتێك نادات ھاوكارییان بكات .
٢- ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی ئازادیخوازی فه‌ڵه‌ستینی به مه‌رجه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه ڕازی بوو، حه‌ماس یان جیهادی ئیسلامی پێی ڕازی نه‌بوون، ئه‌وكات سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس و جیهاد به‌رپرس ده‌بن. بۆیه له دوای ئه‌وه، له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی توندوتیژی له نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس یان جیهادی ئیسلامی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ زیانگه‌یاندن به سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس و جیهاد پشتی ئیسڕائیل ده‌گرێت، چونكه ئه‌مریكا ڕێگه نادات چه‌ند كه‌سێك چاره‌نووسی ملیۆنان كه‌س دیاری بكه‌ن.
٣- ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل ناڕازی بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه، ئه‌وا پشتیوانیی ئابووری بۆ ئیسڕائیل ده‌وه‌ستێندرێت.
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له چوارچێوه‌ی چاودێریمان بۆ ئه‌م بابه‌ته، هه‌ڵوێستی هه‌ندێ له وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كه باس بكه‌ین:
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڵه‌ستین: وه‌ك باس ده‌كرێت بۆ یه‌كه‌م جاره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، به ده‌سه‌ڵات و حزب و حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن و جه‌ماوه‌ره‌وه، یه‌ك ڕای یه‌كگرتوویان له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو هه‌بێت كه ئه‌ویش بریتییه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها؛ چونكه ئه‌وان پێیان وایه له ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه، ئه‌وا خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌بار ده‌بردرێت و، كۆمه‌ڵگه نشینه جووه‌كان له كه‌رتی ڕۆژاوا، چوارچێوه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسایی‌ی پێ ده‌درێت. له لایه‌كی تر، ده‌بێته جۆرێك له داننان به قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل، كه پێشتر ئه‌مریكا ئه‌و دانپێنانه‌ی به گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی خۆی له ته‌لئه‌بیب بۆ شاری قودس ئاشكرا كردووه. له لایه‌كی تر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان هه‌میشه ئه‌وه‌یان دووپات كردۆته‌وه كه جگه له سنووری حوزه‌یرانی ساڵی 1967 كه له ئه‌نجامی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئۆسلۆ بۆ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین دیاری كراوه، دان به هیچ سنوورێكی تردا نانێن. دانانی قۆناغی ئابوورییش له پێش قۆناغی سیاسی كه نزیكه‌ی 10 ساڵێك ده‌خایه‌نێت، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پێیان وایه ئه‌مه لوغمێكی سیاسییه و هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه قۆناغی دووه‌م له حاڵه‌تی قایل‌بوونی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت. به شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پێیان وایه جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه، له‌ناوبردنی خه‌ونی گه‌وره‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینییه، كه زیاتر له حه‌فتا ساڵه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن.
ئیسڕائیل: تاكوو ئێستا ئیسڕائیل به‌ڕاشكاوی هه‌ڵوێستی خۆی پیشان نه‌داوه، به‌ڵام وا پێده‌چێت پرۆژه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسڕائیلدا بێت. له‌وانه‌یه له كۆتایییهكهدا له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه ڕه‌هایه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، پرۆژه‌كه قبووڵ بكه‌ن؛ هه‌م وه‌ك به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانییه‌كی زیاتری ئه‌مریكا و، هه‌میش خۆڕزگاركردن له‌و سزایانه‌ی كه بۆ ئه‌و لایه‌نه دیاری كراوه كه پرۆژه‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی: ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، خۆیان له ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستێكی ڕوون به‌رامبه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌پارێزن. ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌پارێزن، بۆیه به‌ئاشكرا ڕه‌تی ناكه‌نه‌وه و، نایشیانه‌وێت به‌رپرسیارێتیی مێژوویی له به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی خه‌ونی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان هه‌ڵبگرن؛ بۆیه به‌ئاشكرا قبووڵی ناكه‌ن. به‌ڵام وه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوێسته ناڕوونهكانیان، پێده‌چێت به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌م پرۆژه‌یه ڕازی ببن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزن.
ئه‌مریكا: ئه‌مریكا وه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كیی داڕێژه‌ری پرۆژه‌كه، خوازیاره پرۆژه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت و، كۆتایی بهێنرێت به‌و ململانێ و كێشه‌یه‌ی كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ناسه‌قامگیریی سیاسییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات بۆ ڕازیكردنی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و پرۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
له كۆتاییدا له چوارچێوه‌ی خوێندنه‌وه‌مان بۆ بڕگه و مادده‌كانی پرۆژه‌كه، پێمان وایه ئه‌م پرۆژه‌یه تا ڕادده‌یه‌كی زۆر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسڕائیل ده‌بێت؛ بۆیه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه ژێرباری قبووڵكردن، چونكه ئه‌گه‌ر دیققه‌ت بده‌ین، له یه‌كێك له خاڵه‌كان هاتووه ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌ڵه‌ستین هێزی سه‌ربازیی نابێت به‌ڵكوو ئیسڕائیل ده‌یپارێزێت. هیچ لۆژكی نییه ده‌وڵه‌تێك دروست بكه‌ی كه هێزی سه‌ربازیی نه‌بێت؛ دواتر له‌وه نالۆژیكیتر ئه‌وه‌یه، پاراستنیان بكه‌وێته ده‌ستی ده‌وڵه‌تێك كه به درێژاییی مێژوو شه‌ڕ و ململانێ‌یان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه! كه‌واته ده‌پرسین: ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك كه‌وته نێوان هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل، له‌و حاڵه‌ته كێ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌پارێزێت؟
له سیناریۆی قبووڵنه‌كردنی پرۆژه‌كه له لایه‌ن فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كه سیناریۆیه‌كی وارده و مومكینه ده‌رهاوێشته‌كانی ده‌ركه‌وتبن، ئه‌وا ئه‌مریكا سزای فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌دات و هاوكارییه‌كانیان له‌سه‌ر ده‌بڕێت و ئابڵووقه‌ی ئابووری ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین و، به‌دڵنیایییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی ئابووری ده‌بێته‌وه و، ڕه‌نگبێ نه‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدات و فه‌رمانگه‌كانی به‌ڕێوه به‌رێت. له‌و حاڵه‌ته‌دا پێشبینی ده‌كه‌ین ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین جارێكی تر دروست ببێته‌وه‌و، قۆناغی ململانێی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل بچێته قۆناغێكی مه‌ترسیدارتره‌وه، وه له لایه‌كی تر گرژی و ئاڵۆزیش ده‌كه‌وێته په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین به‌شێك له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی كه قبوڵی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن، وه‌ك ئێستا تێبینی ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی به‌شداری كۆنگره‌ی مه‌نامه‌یان كرد ساردیهكی تێكه‌وتوه لێره‌و له‌وێ لێدوان له دژی یه‌كتر ده‌ده‌ن.