
2018-08-16
یاساى بنه‌ڕه‌تى: ئيسڕائيل، ده‌وڵه‌ته-نه‌ته‌وه‌ى گه‌لى جووله‌كه‌يه.
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ كه‌ريم
تێبينى 1: [ ئه‌م یاسایه كه به یاساى نه‌ته‌وه‌يى (Nationality Law) ناسراوه، له 19ى ته‌مووزى ئه‌مساڵدا، كنێستى ئيسڕائيلى ده‌نگى له‌سه‌ر داوه و په‌سندی كردووه. ئه‌م یاسایه كه به یاساێكى بنه‌ڕه‌تى: "ئيسڕائيل- ده‌وڵه‌ته- نه‌ته‌وه‌ى گه‌لى جووله‌كه‌يه" ناسراوه له 11 بڕگه پێك دێ. به‌پێويستم زانى ده‌قى یاسایه‌كه بكه‌مه كوردى. ئه‌م یاسایه له‌ناو خه‌ڵكى عه‌ره‌ب و دروزه‌كاندا جۆرێ له هه‌را و ناڕهزايیى نايهوه.
ده‌قى یاسایه‌كه
یاساى بنه‌ڕه‌تى: ئيسڕائيل، ده‌وڵه‌ته-نه‌ته‌وه‌ى گه‌لى جووله‌كه‌يه.
- پرهنسيپه بنهڕهتييهكان
- خاكى ئيسڕائيل، نيشتمانى مێژوويیى گه‌لى جووله‌كه‌يه كه ده‌وڵه‌تى ئيسڕائيلى تێدا دامه‌زراوه.
- ده‌وڵه‌تى ئيسڕائيل، ده‌وڵه‌ته- نه‌ته‌وه‌ى گه‌لى جووله‌كه‌يه كه مافه سروشتى و كه‌لتوورى و ئايينى و مێژووييیهكانى بڕیاردانى چاره‌نووسی تێدا پێڕه‌و ده‌كا.
- مافى پێڕه‌وكردنى بڕیاردانی چاره‌نووس له ده‌وڵه‌تى ئيسڕائيلدا، ته‌نيا تايبه‌ته به گه‌لى جووله‌كه.
- سيمبوڵهكانى ده‌وڵه‌ت
- ناوى ده‌وڵه‌ت، "ده‌وڵه‌تى ئيسڕائيل"ه.
- ئاڵاى ده‌وڵه‌ت، ڕه‌نگى سپييه و دوو هێڵى شينى تێدايه و له ناوه‌ڕاستيشدا ئه‌ستێره‌ى شينى داوود هه‌يه.
- دروشمى ده‌وڵه‌ت، مۆمدانێكى حهفتهوانهيه و دوو لكه زه‌يتوونى له‌ملا و ئهولايدا هه‌يه و وشه‌ى ئيسڕائيل له بنه‌وه‌ى ده‌نووسرێ.
- سروودى نيشتمانيى ده‌وڵه‌ت، "هاتيكفا"یه.
- ورده‌كاريى سيمبوڵهكانى ده‌وڵه‌ت به یاسا دياری ده‌كرێ.
- پايته‌ختى ده‌وڵه‌ت: قودس، به‌ته‌واوى و يهكگرتووییيهوه، پايته‌ختى ئيسڕائيله.
- زمان:
- زمانى عيبرى، زمانى ده‌وڵه‌ته.
- زمانى عه‌ره‌بى جێگهوڕێگهيهكى تايبه‌تى له ده‌وڵه‌تدا هه‌يه؛ به‌كارهێنانى عه‌ره‌بى له داموده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌تدا يان له لايه‌ن ئه‌و دهزگهيانهوه به یاسا ڕێك ده‌خرێ.
- ئه‌م ڕسته‌يه له‌و پێگه‌يه‌ى پێش ئه‌م یاسایه به زمانى عه‌ره‌بى دراوه، كه‌م ناكاته‌وه.
- كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى له تاراوگه‌دان: ده‌وڵه‌ت له به‌رده‌م كۆچى جووله‌كان و گردبوونه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى له تاراوگه‌دان، كراوه‌يه.
- ڕايهڵكه له‌گه‌ڵ گه‌لى جووله‌كه
- ده‌وڵه‌ت بايه‌خ به پاراستنى ڕۆڵه‌كانى گه‌لى جووله‌كه ده‌دا؛ ئه‌وانه‌ى كه له‌به‌ر جوولهكهبوونيان يان هاووڵاتيبوونيان گيروگرفتيان بۆ ساز ده‌بێ.
- ده‌وڵه‌ت كار له‌نێو دياسپۆرادا ده‌كا بۆ به‌هێزكردنى پێوه‌نديى نێوان ده‌وڵه‌ت و ڕۆڵه‌كانى گه‌لى جووله‌كه.
- ده‌وڵه‌ت له‌ناو جووه‌كانى دياسپۆرادا كار بۆ پاراستنى كهلهپوورى كه‌لتوورى و مێژوويى و ئايينيى گه‌لى جووله‌كه ده‌كا.
- نشينگه‌ى جووله‌كه: ده‌وڵه‌ت په‌ره‌پێدانى نشينگه‌ى جووله‌كه، به به‌هايه‌كى نه‌ته‌وه‌يى ده‌زانێ و كار بۆ هاندان و دامه‌زراندن و جێگيركردنى ده‌كا.
- ساڵنامه‌ى فه‌رمى: ساڵنامه‌ى عيبرى، ساڵنامه‌ى فهرميى ده‌وڵه‌ته و ساڵنامه‌ى زايينيش له ته‌ك ويدا، ساڵنامهيهكى فه‌رمييه.
- ڕۆژى سه‌ربه‌خۆيى و ياده‌كانى ديكه:
- ڕۆژى سه‌ربه‌خۆيى، جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يى و فهرميى ده‌وڵه‌ته.
- ڕۆژى يادكردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له جه‌نگ و نهبهردهكانى ئيسڕائيل و ڕۆژى يادكردنه‌وه‌ى هۆلۆكۆست و قاره‌مانێتى، دوو يادى فهرميى ده‌وڵه‌تن.
- ڕۆژانى پشوودان: ڕۆژى شه‌ممه و جه‌ژنه‌كانى گه‌لى جووله‌كه، ڕۆژانى جێگيرى پشوودانن له ده‌وڵه‌تدا و، خه‌ڵكى ديكهی غهيرهجوولهكهیش ڕۆژى پشوودانى خۆيان هه‌يه و ورده‌كاريى ئه‌مه‌یش به یاسا ديارى ده‌كرێ.
- جێبه‌جێكردنی یاسا: هه‌ر گۆڕانێك له‌م یاسایه‌دا پێويستى به زۆرينه‌ى ڕه‌هاى ئه‌ندامانى كنێسته.
تێبينى 2: [ئه‌م وتاره‌ى خواره‌وه، ڕاى پرۆفيسۆرێكى جووله‌كه‌يه؛ كه كردوومه به كوردى، وه‌نه‌بێ هاوڕاى بۆچوون و ئهرگيومێنتهكانى بم. ئاسۆ.]
یاساى نه‌ته‌وه‌يیى ئيسڕائيلى، جياوازينهرهوه نييه
پرۆفيسۆر شمۆئيل ساندله‌ر* [سه‌رۆكى كۆلیژى "ئيمونا- ئهفراتنه له قودس و، لێكۆڵه‌رێكى ديارى سه‌نته‌رى بيگن- ساداته بۆ ديراساتى ستراتيژى له زانكۆى بار-ئيلان.]
10ى ئاب 2018
ڕه‌خنه‌ى سه‌ره‌كى كه له یاساى نوێى نه‌ته‌وه‌يى (Nationality)ی ئيسڕائيل ده‌گيرێ (به‌فه‌رمى "یاساى بنه‌ڕه‌تی"ى پێ ده‌گوترێ: ئيسڕائيل وه‌ك ده‌وڵه‌ته- نه‌ته‌وه‌ى گه‌لى جووله‌كه) كه گوايا ئه‌و یاسایه هيچ هێمايه‌كى بۆ پرسى يه‌كسانيى مه‌ده‌نى تێدا نييه. ڕه‌خنه‌گران پێيان وايه كه ئه‌م فه‌رامۆشكردنه، ماناى نايهكسانيى كه‌مينه‌ى غه‌يرى جووله‌كه‌يه له به‌رانبه‌ر یاسادا ، وه‌ك: عه‌ره‌ب و دروزهكانى ئيسڕائيل. لێ ئه‌و گوته‌يه، به‌ته‌واوى نادروست و بێبنهمايه و له‌و خاڵه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێ كه به‌گشتى نه‌توانراوه چه‌مكى نه‌ته‌وه له چه‌مكى ده‌وڵه‌ت جيا بكرێته‌وه (بۆ نموونه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ڕێكخراوێكى نێوان ده‌وڵه‌تانه، نه‌ك ڕێكخراوێكى نێونه‌ته‌وه‌يى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌گشتى وه‌ك ڕێكخراوێكى نێونه‌ته‌وه‌يى ناسێنراوه و باسى لێ كراوه). حاڵيبوون له‌و جياوازييه‌ى نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه له‌وانه‌يه ياريدهى ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسياره بدا كه "بۆچى پرسى يه‌كسانيى مه‌ده‌نى له‌نێو هيچ یاساێكى نه‌ته‌وه‌ييدا دانانرێ؟"
ده‌وڵه‌تى مۆدێرن وه‌ك ده‌زانرێ به‌رهه‌مێكى هه‌ر دوو سه‌ده‌ى شازده و ههڤدهيه؛ واته ئه‌و ده‌مه‌ى كه ده‌وڵه‌تى ههرێمايهتیى تێدا هاتووه‌ته گۆڕێ. ئه‌م بنياده، جێگه‌ى ڕێوشوێن و سازيى فيۆداڵیى گرته‌وه و تا ڕاددهيهكى زۆر بۆ ئه‌وه هاته كايهوه، ئاسايش و ته‌ناهى له سه‌رده‌مێكدا ده‌سته‌به‌ر بكا كه جه‌نگى گه‌وره‌ى تێدا به‌رپا ده‌كرا. هه‌رچى نهتهوهيه، له دواى ده‌وڵه‌ته‌وه په‌ره‌ى سه‌ندووه و نموونه "ئايدياڵ"ى ديموكراتيى مافه‌كانى تاكى بۆ بازنه‌ى كۆمه‌ڵ (گرووپ) فره كردووه. واته: وه‌كچۆن تاكه‌كان مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه حكوومه‌ته‌كانى خۆيان ديارى بكه‌ن، به هه‌مان شێوه "كۆمه‌ڵ"یش مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه ناسنامه‌ى خۆى ديارى بكا.
توانه‌وه و بهيهكهوهلكانى هه‌ر دوو ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت له سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌مدا ڕووی دا؛ لێ به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى، پاش جه‌نگی جيهانیی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى 14 خاڵه‌كه‌ى سه‌رۆك ودرۆ ويلسۆن (1918) و دامه‌زرانى كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌كان (1920)دا، له‌ناو یاساى نێوده‌وڵه‌تيدا جێ‌گير كرا. له‌و ده‌مه‌وه ده‌وڵه‌ته-نه‌ته‌وه له سيسته‌مى نێوده‌وڵه‌تێدا بووه‌ته ئه‌كته‌رێكى ڕه‌واى سياسى. به هه‌ر حاڵ گرفتێكى به‌رده‌وام له‌وساوه، هه‌ر له ساته‌وه‌ختى گه‌ڵاڵه‌بوون و خۆگرتنى ئه‌و بيرۆكهيهوه، سه‌ری هه‌ڵداوه كه زۆربه‌ى وڵاتان كه‌مينه‌ى ئيتنى، يان نه‌ته‌وه‌يیى جياوازيان تێدايه. زۆربه‌ى ده‌وڵه‌تانى ئاسيا و ئه‌فريقا چه‌ندين گرووپى له‌م بابه‌ته‌يان تێدايه؛ هه‌روابێته‌وه له چه‌ند وڵاتێكى ئهوروپيیشدا وه‌ك سويسرا، به‌لجيكا، ئیسپانيا و بريتانيا و له كه‌نه‌دایش هه‌ر وايه.
كه‌واته ده‌وڵه‌ت بنيادێكى سياسی- یاساييیه، له كاتێكدا نه‌ته‌وه بنيادێكى ڕۆحى- مێژووكرده و ناسنامه‌ى ده‌وڵه‌ت ديارى ده‌كا.
هه‌موو هاووڵاتيانى ده‌وڵه‌تى ئيسڕائيل سوود له يه‌كسانيى مه‌ده‌نى وه‌رده‌گرن. یاساى بنه‌ڕه‌تی: كه‌ڕامه‌ت و شكۆى مرۆيى و ئازادى دپارێزێ و هه‌ر ئه‌و ياساى بنه‌ڕه‌تييه ده‌وڵه‌ت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى ديموكراتى و ده‌سته‌به‌رى ماف و ئازادييه‌كانى تاك ديارى ده‌كا و، دادگه‌ى باڵایش له بڕيار و لێكدانه‌وه و شڕۆڤهكانيدا ڕوونى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م یاسایه به ماناى يه‌كسانى دێت. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه، یاساى بنه‌ڕه‌تى: ئيسڕائيل وه‌ك ده‌وڵه‌ته- نه‌ته‌وه‌ى گه‌لى جووله‌كه، يان یاساى نه‌ته‌وه‌يى، پێناسه‌ى ئيسڕائيل وه‌ك ده‌وڵه‌ته- نه‌ته‌وه‌ى گه‌لى جووله‌كه ده‌كا. هه‌ر دوو یاساكه- یاساى نه‌ته‌وه‌يى و یاساى كه‌رامه‌ت و شكۆى مرۆيى- له‌سه‌ر ئه‌و پرهنسيپانه ڕۆ نراون كه له جاڕنامه‌ى 1948ى سه‌ربه‌خۆييدا هاتوون كه ده‌سته‌به‌رى مافه مه‌ده‌نييه‌كان ده‌كا، له كاتێكدا ده‌وڵه‌تى ئيسڕائيل وه‌ك ده‌وڵه‌ته- نه‌ته‌وه‌ى گه‌لى جووله‌كه ده‌ناسێنێ. چه‌سپاندنى پرسى مافه مه‌ده‌نييه‌كان له‌نێو یاساى نه‌ته‌وه‌ييدا، له كاتێكدا جێگه‌ى له‌نێو ئه‌و یاسایه‌دا نييه، بێ يهكودوو به ماناى داننان به ئيسڕائيل دێ وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى – دووانه نه‌ته‌وه.
له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى كه یاساى نه‌ته‌وه‌يى بۆ ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه داڕێژراوه كه ئيسڕائيل نه ده‌وڵه‌تێكى دووانه نه‌ته‌وه بووه و نه ده‌یشبێته ده‌وڵه‌تێكى له‌م بابه‌ته، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ حزبه چه‌پ و ناوه‌ڕاسته‌كانى بزووتنه‌وه‌ى سياسيى زايۆنيستى به‌ته‌واوى ئه‌و یاسایه پشتڕاست بكه‌نه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوو نه‌دا، شايهديدانێكى به‌خه‌م و به‌ژان ده‌بێ كه بزووتنه‌وه‌ى حزبى كار ڕۆڵى مێژوويیى خۆى له‌ده‌ست داوه و زێتر ته‌ماهى له‌گه‌ڵ چه‌مكه پۆست- ناسيۆناليستهكانى ئه‌وروپاى ڕۆژاوا و ههوڵدانهكانى ئه‌وروپا ده‌كا بۆ بنكۆڵكردنى ده‌وڵه‌ته-نه‌ته‌وه كه خۆى له پێكهێنان و هێنانهگۆڕێيدا ڕۆڵێكى پێشه‌نگى تێدا گێڕاوه.
له ڕاستيدا له‌به‌ر ئه‌م هۆيهيه كه زۆرينه‌ى ئيسڕائيلييهكان وازيان له چه‌په‌كان هێناوه كه سه‌رده‌مێك باڵاده‌ست بوون. ئه‌گه‌ر چه‌پى زايۆنى بيه‌وێ ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست، ده‌بێ ئه‌و شته بكا كه داڤيد بن گۆريۆن له 1933دا به قسه‌ى برادهرهكهى خۆى، "بيرل كاتزنيلسۆن"ى كرد: واته واز له ئايدياڵه نێونهتهوهيیيهكان بهێنێ و بزووتنه‌وه‌ى حزبى كار وه‌ك بزووتنهوهيهكى جووله‌كه نه‌ك بزووتنهوهيهكى كۆسمۆپۆليتى بناسێنێ. ده‌ق بن گۆريۆن ئه‌وه‌ى كرد و، حزبى كار بۆ ماوه‌ى زێتر له 40 ساڵ حوكمڕانيى ئيسڕائيلى كرد.
سەرچاوە:
ئەرشیف