ناسیۆنالیزمی درەوشاوە و حەتمییەتی ڕۆیشتن بەرەو سەروەری؛ ڕەخنەیەک لە پارادایمی دژە – دەوڵەت لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردیدا
د. ئیبڕاهیم مەلازادە* پێشەکی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان، هەر لەگەڵ دەسپێکی سەدەی بیستەم و شەپۆڵەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم و داتەپینی ئەزموونی ئیمپراتۆرییەت و دروستبوونی دەوڵەت-نەتەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شکستی هێناوە لە خستنەسەرڕێی بزووتنەوەیەکی ڕۆشن و خاوەن پڕهنسیپی زانستیی سەربەخۆخوازی. بزووتنەوەیەک هێندەی کاردانەوە و جەمسەربەندیی ئایدیۆلۆژی بووە، هێندە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی سەربەخۆخواز نەبووە. بزووتنەوەیەک بووە زۆربەی جاران وەکوو “چێشتی مجێور” لەنێوان دوو پارادایم چەقیوە: پارادایمی سەروەریی نەتەوەیی (دەوڵەتخوازی)، کە تا ئاستێک شۆڕشە کوردییەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم داوایان دەکرد و، پارادایمی ئۆتۆنۆمی یان مافی چارەی خۆنووسین، کە دوای ئەوە بزووتنەوەی سیاسیی کورد بۆ ئەوە گهڕایهوه و بهرهو دواوه ڕۆیشت. دوای ئەوە جۆرێک لە…