سه‌ره‌تا:
پڕۆژه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ئامانج و خه‌ونی هه‌موو تاكێكی كورد بووه؛ هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورده‌وه، تا ده‌گاته شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشی گوڵان و شۆڕشی نوێ و، تا ده‌گاته ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان. كه‌واته هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ڕووی دابێت، به شێوازی جیاواز و جۆراوجۆر، ئامانجی بوون به ده‌وڵه‌ت و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیی وه‌كوو دروشم به‌رز كردۆته‌وه و هه‌وڵی بۆ داوه و خه‌باتی بۆ كردووه،. به‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌وڵ و تیكۆشانهیش، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كورد له كوردستانی باشوور زیاتر له قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی نزیكتر بێته‌وه و قۆناغه‌كانیش جیاواز بوون، بۆ نموونه ده‌توانین ئه‌م قۆناغانه پوخت بكه‌ینه‌وه:
- 1- قۆناغی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری ساڵی 1970، كه خاڵێكی گرنگ بوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی داواكارییه‌كانی كورد و نزیكبوونه‌وه له مافه سهرهتایییهكانی خۆی.
- 2- قۆناغی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و ده‌رچوونی بڕیاری 688ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان؛ ئه‌مه‌یش له ساڵی 1991 و پاش كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كورد له كوردستانی باشوور.
- 3- پاش ئه‌و قۆناغه، قۆناغی خودموختاری و دروستكردنی دامه‌زراوه و ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی بووه له هه‌رێمی كوردستان؛ ئه‌مه‌یش قۆناغی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بوو له ساڵی 1992دا.
- 4- هه‌روه‌ها قۆناغی 2003 و ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عسیزم له ،عێراق فاكته‌رێكی باش بوو بۆ نزیككردنه‌وه‌ی كورد له هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆبوون.
- 5- قۆناغی 2005 و جێگیردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی له عێراقی فیدراڵ، كه تیایدا بۆ یه‌كه‌م جار به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ده‌ستووری عێراق، دان به هه‌رێمی كوردستان نرا وه‌كوو هه‌رێمێكی فیدراڵی له عێراقدا؛ به‌ڵام پاش ئه‌م قۆناغه، هه‌رێمی كوردستان بووژانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییه‌وه به‌خۆیه‌وه دیت، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پێگه و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك ده‌ربكه‌وێت، كه ململانێ له‌گه‌ڵ پێگه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ند بكات.
- 6- قۆناغێكی تر، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌رێمی كوردستان بیر له سه‌ربه‌خۆیی بكاته‌وه، ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ند، هه‌روه‌ها به‌ستنی په‌یماننامه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تر به شێوه‌ی درێژخایه‌ن له بواری نه‌وت و وزه‌دا، هه‌نگاوێك بوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئابووریی سه‌ربه‌خۆ.
- 7- هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی گرووپی تیرۆرستیی داعش و شكستخواردنی حكوومه‌تی عێراقی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و گرووپه تیرۆرستییه و سه‌ركه‌وتن و چاونه‌ترسیی هێزی پێشمه‌رگه و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، قۆناغیكی گرنگ بوو به نیسبه‌ت كورده‌وه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌مه‌یش پاش ئه‌و پشتگیرییه گه‌وره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا، له هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا.
كه‌واته له نێوه‌ندی تێگه‌یشتن له‌و قۆناغانه‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كورد مه‌یلی ئه‌وه‌ی نه‌بووه له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام بێت، چونكه كورد هیچ كات عێراقی به وار و ده‌وڵه‌تی خۆی نه‌زانیوه. بۆیه هه‌میشه ئامانجی باڵا لای نه‌ته‌وه‌ی كورد، سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بووه، وه‌ك موماره‌سه‌كردنی مافێكی سروشتی. به شێوه‌یه‌كی تیۆرییش، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه داوای ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن، داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی دابمه‌زرێت كه ڕێز له هه‌موو مافه‌كانی خه‌ڵك بگرێت و، خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی خۆشگوزه‌ران له‌ناو ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا بژین. بۆیه له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین باس له پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان و، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه كه ئایا زه‌روره‌تی مێژوویی له‌م قۆناغه‌ی ئێستاماندا چییه؟ چ شتێك له‌سه‌ر تاك و لایه‌نه‌كان پێویسته له‌م قۆناغه‌دا بیكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم شكست نه‌هێنێت؟
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی:
ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له دوو زاراوه پێك هاتووه: "ده‌وڵه‌ت" كه ئاماژه‌یه بۆ كیانێك كه له چوارچێوه‌یه‌كی جوگرافی و گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. "ژان ژاك ڕۆسۆ" ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌ت بریتییه له‌و فه‌زایه‌ی كه مرۆڤ ڕهههندەکانی ناسنامەی خۆی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانی تێدا ده‌بینێته‌وه و، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه فۆرمی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تیش سنوورداره. سه‌باره‌ت به چه‌مكی "مه‌ده‌نی"یش لە ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژاوایی‌دا هاتووه، بریتییه له‌و حاڵه‌ته‌ی كه جیاوازه له حاڵه‌تی سروشتی، كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت مرۆڤ تیایدا ژیاوه. له قۆناغی مه‌ده‌نیدا، ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كان له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا كاروباری مرۆڤه‌كان ڕێك ده‌خه‌ن. فه‌یله‌سووف "جۆن لۆك" باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری مه‌ده‌نی سنووردار كراوه؛ بڕیاره‌كانی ناگاته حاڵه‌تی ملكه‌چبوون و سته‌مكاریی ناشه‌رعی. كه‌واته ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی بریتییه له زه‌مینه‌سازی بۆ پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كانگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه له‌سه‌ر هاووڵاتیبوون و مافه مه‌ده‌نی و بنه‌ما دیموكراسییه‌كان ڕاده‌وه‌ستێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی نییه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك به‌ها و پێوه‌ر هه‌یه كه پراكتیزهكردنیان په‌یوه‌ندیی به بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌یه. گرنگترین ڕه‌گه‌ز و ستوونه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی بریتین له‌م سێ خاڵه‌ی خواره‌وه:
١- سیسته‌می دیموكراسی: پێویسته حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه پراكتیزه‌ی كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن. كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیان و فره‌ییی سیاسی و به‌شداریی سیاسی، سیمایه‌كی گرنگی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییه. له ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نیدا هه‌موو شێوازه‌كانی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات قه‌ده‌غه‌یه و بواری بۆ ناهێڵرێته‌وه.
٢- سه‌روه‌ریی یاسا: سه‌روه‌ریی یاسا پره‌نسیپێكی گرنگی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییه، كه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ ڕێكخستنی ماف و ئه‌ركه‌كان. ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ڕه‌زامه‌ندیی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كانی كۆمه‌ڵگه. هه‌روه‌ها خاڵێكی تر كه ده‌بێته هۆی پاراستنی پره‌نسیپی سه‌روه‌ریی یاسا، ئه‌ویش جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه له یه‌كدی و سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ست له كاروباری یه‌كتری وه‌ربده‌ن.
٣- هاووڵاتیبوون: هاووڵاتیبوون ستوون و ڕه‌هه‌ندێكی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییه، كه تیشكی سه‌ره‌كی ده‌خاته سه‌ر مافه تایبه‌تی و گشتییه‌كانی هاووڵاتییان و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بۆ تاكه‌كان و شه‌فافییه‌ت و به‌شداریی كارای سیاسیی هاووڵاتیان له كاروباره گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه. هه‌روه‌ها، نابێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ حزبێك، یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك قۆرخ بكرێت و مافی كه‌مینه‌كانی كۆمه‌ڵگه پێشێل بكرێت، به‌ڵكوو ده‌بێت هاووڵاتییان به‌شداریی یه‌كسانیان له دروستكردنی بڕیاره نشتیمانییهكاندا هه‌بێت.
ته‌وه‌ری دووه‌م: ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان:
پاش ئه‌وه‌ی خۆێندنه‌وه‌یه‌كی پوختی مێژوویمان بۆ خواست و ویستی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان كرد، به‌تایبه‌ت له باشووری كوردستان و، ده‌ستنیشانی ئه‌و قۆناغانه‌مان كرد كه بوونه خاڵی به‌هێز بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، گه‌یشتینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ئه‌زموونی سه‌د ساڵی ڕابردوو ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كورد ناتوانێت ببێت به به‌شێك له عێراق و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه باسمان له ستوونه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی كرد. بۆیه ئێستا، پێویسته شیكردنه‌وه‌یه‌كی واقعی بۆ هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی ئێستادا بكه‌ین.
هه‌روه‌ك ئاشكرایه ئێستا بۆچوونه‌كان له ناوخۆی كوردستان سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، جیاواز و فره‌ڕه‌هه‌نده: به‌ره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدایه و به‌ره‌یه‌كیش دژ و، به‌ره‌یه‌كی ترمان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدایه به‌ڵام پێی باشه بۆ كاتێكی تر دوا بخرێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئێمه چۆن بتوانین بۆچوونێكی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌م بۆچوونه جیاوازانه دروست بكه‌ین كه به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و ئامانجه نهتهوهیییه باڵاكانی كورد بێـت؟ ئه‌رگیۆمێنتی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه كه، له ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانیوه فۆرمێكی باشی حوكمڕانی په‌یڕه‌و بكه‌ن. بێ گومان ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ستوونه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی، ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه ده‌زانین كه له هه‌رێمی كوردستان پرسیاری گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رسێ ستوونه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی هه‌یه. كه‌واته هاووڵاتیان و خودی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به درێژاییی ئه‌و 25 ساڵه، ڕه‌خنه‌یان له شێوازی كاری حكوومه‌ت هه‌بووه: پرۆسه‌ی دیموكراسی شكستی هێناوه، سه‌روه‌ریی یاسا ته‌نیا وه‌كوو دروشم ماوه‌ته‌وه و له واقعدا به‌رجه‌سته نه‌كراوه و هاووڵاتیبوونیش به هۆی گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی و ناعه‌داڵه‌تییه‌وه پرسیاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌رگیۆمێنتی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن "ده‌بێت ڕیفراندۆم سه‌ر بكه‌وێ" ئه‌وه‌یه كه، زۆربه‌ی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه له دونیای ئه‌مڕۆدا ناده‌وڵه‌تین، نه‌یانتوانیوه ببنه نموونه‌یه‌كی باش بۆ دروستكردنی حكوومه‌تێكی دیموكراسی. پاساوهكهیش ده‌كرێت گونجاو بێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بوون به ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام ئێمه ده‌بێت جیاوازی له نێوان دوو شت‌دا بكه‌ین، ئه‌ویش "حكوومه‌ت" و "ده‌وڵه‌ت"ن. ئه‌م دوو چه‌مكه پێناسه‌ی جیاوازیان هه‌یه و لێك جیاوازن. هه‌موومان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین كه ده‌وڵه‌ت به نیسبه‌ت كورده‌وه زه‌رووره‌تێكی حه‌تمییه و، په‌یوه‌ندیی به ناسنامه و مێژوو و خه‌بات و خوێنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌وه هه‌یه. كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمه شكست نه‌هێنێت و سه‌ركه‌وتوو بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان پشتگیریی بكه‌ن، پێویسته چی بكرێت؟
پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بن كه ڕیفراندۆم بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی مه‌ده‌نییه، كه ڕه‌چاوی هه‌موو پره‌نسیپ و ڕه‌گه‌ز و ستوونه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له داهاتوودا ده‌كات. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نیشتمانی له نێوان لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان واژوو بكرێت، كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی ده‌بێت و حكوومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی نشتیمانی له‌سه‌ر بنه‌مای ستوونه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی كاروباره‌كانی خۆی ڕاده‌په‌ڕێنێت، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شیوازه حوكمڕانییه‌ی پێشوو. ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ڕاگه‌یه‌ندرا و، دیسانه‌وه شێوازێكی خراپی حوكمڕانییان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان كرد؟ ئه‌و كاته هه‌ڵویستی ئه‌و كه‌سانه چۆن ده‌بێت كه ئێستا پاساویان بۆ "نه‌خێر"، بریتییه له خراپیی شێوازی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان؟ ده‌ڵێین: وه‌ڵامه‌كه دوو لایه‌نی هه‌یه: لایه‌نێكیان ئه‌وه‌یه كه جیابوونه‌وه له عێراق خۆی له خۆیدا هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری. له ڕووه‌كه‌ی تره‌وه، ئه‌و خه‌باته كه ئێستا هه‌ندێك لایه‌ن بۆ دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داڵه‌تی ده‌یكه‌ن، ئه‌وكاتیش ده‌توانن به‌رده‌وام بن و هه‌موو ڕێكاره مه‌ده‌نییه‌كان بگرنه به‌ر. له كۆتاییدا ئه‌م هه‌نگاوانه گه‌ره‌نتیی پاراستنی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ خۆمان و بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م پرۆسه‌یه شكست بهێنێت ئه‌وا له‌وانه‌یه بۆ 100 ساڵی تر باجه‌كه‌ی بده‌ین و كوردستان بخه‌ینه دۆخێكی زۆر سه‌خته‌وه كه ڕه‌هه‌نده‌كانی دیار نین.
كۆبه‌ند:
- قۆناغه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له كوردستانی باشوور، زۆر له‌پێشتر بووه وه‌ك له پارچه‌كانی تری كوردستان؛ ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندیی به دۆخی ناوخۆی عێراق و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌بووه.
- سیسته‌می دیموكراسی، سه‌روه‌ریی یاسا و هاووڵاتیبوون، سێ ستوونی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نین.
- ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا، ده‌بێت گه‌ره‌نتیی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی به هاووڵاتیان بدات و، كۆی گشتیی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون؛ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم سه‌ركه‌وتوو بێت و ڕێكاره‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ئاسانتر بن.
ئەرشیف