
2017-06-21
پۆست ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه له دیدی فه‌یله‌سووف "یۆرگن هابرماس"
ئاماده‌كردنی: عەدنان مەجید محەمەد/ ماستەر لە زانستە سیاسییەکان، پسپۆر لە سیستەمى سیاسی و پەروەردەى مەدەنى
سه‌ره‌تا:
"پۆست ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه له دیدی فه‌یله‌سووف یۆرگن هابرماس"، ناونیشانی په‌رتووكێكه كه نووسه‌ره‌كه‌ی "عه‌بدولعه‌زیز ڕكح"ه. ناوبراو مامۆستای فه‌لسه‌فه‌یه له زانكۆی سه‌تیف له جه‌زائیر. كۆی گشتیی ئه‌م په‌رتووكه له 214 لاپه‌ڕه پێك هاتووه. به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م په‌رتووكه له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هاوچه‌رخه‌وه، له دووتوێی دید و بۆچوونه‌كانی یه‌كێك له ناودارترین فه‌یله‌سووفه‌كانی بواری زانستی سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپی، فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی "یۆرگن هابرماس"ه‌وه باس له چه‌مكی به‌جیهانیبوون (گلۆبالیزه‌یشن) ده‌كات. له‌م په‌رتووكه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر شیكردنه‌وه‌كانی "هابرماس" ده‌رباره‌ی ئێستا و داهاتووی ده‌وڵه‌ت –نه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا. بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ناوه‌ڕۆكی په‌رتووكه‌كه بكه‌ین، له چوارچێوه‌ی سێ بازنه‌ی سه‌ره‌كی، یان سێ ئیشكالییه‌تی سه‌ره‌كیدا ده‌خولێته‌وه ئه‌وانیش:
- ده‌وڵه‌ت –نه‌ته‌وه چییه و چۆن پێك دێت؟ كه تیایدا باس له چه‌مكی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه ده‌كات و، چۆنێتیی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه له ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه باس ده‌كات.
- كاریگه‌ریی جیهانگیری له‌سه‌ر ئه‌م بونیاده سیاسی و یاسایییه چییه؟ له سه‌رده‌می جیهانگیریدا ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه چۆن ده‌توانیت ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگانه ببێته‌وه كه به هۆی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه دوچاری ده‌بێت؟
- ئه‌و چاره‌سه‌رییانه چین كه هابرماس بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت و به‌رده‌وامبوونی، دای ناوه؟ بێ گومان هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌یش له ڕوانگه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی و هزرییه‌وه خراونه‌ته به‌ر باس.
بێ گومان ئه‌م په‌رتووكه په‌رتووكێكی گرنگه و، پێویسته خۆینه‌ران شاره‌زایییه‌كی باشیان ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می هه‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ خۆینه‌رانی بواری زانستی سیاسی له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستاماندا كه پرسی ڕیفراندۆم و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له باشووری كوردستان، قسه و باسوخواسێكی زۆری له ناوه‌نده جیهانی و نێوخۆیییهكاندا له‌سه‌ره؛ به‌تایبه‌ت دوای ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له 25/9/2017 له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورده‌وه. بۆیه له خواره‌وه ئاماژه به پوخته‌یه‌كی ئه‌م په‌رتووكه ده‌كه‌ین:
پوخته‌ی په‌رتووكه‌كه:
- سه‌ره‌تا چه‌مكی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه و بنه‌ڕه‌تی ئه‌م چه‌مكه، بریتییه له په‌یوه‌ندیی نێوان دوو شێواز، یان دوو فۆرمی جیاواز له كۆبوونه‌وه و كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی: ده‌وڵه‌ت وه‌ك بونیادێكی سیاسی و یاسایی، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه له ڕوانگه‌ی هه‌ست و سۆز و ئینتیما بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كه خاوه‌ن چه‌ند بنه‌ڕه‌ت و بنچینه‌یه‌كی هاوبه‌شن.
- له ڕوانگه‌ی "هابرماس"ەوە بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له پێش بنیاتنانی نه‌ته‌وه دایه، بۆیه ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له پشته‌وه‌ی زیادكردنی هه‌ستی نیشتمانی و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییی تاكدان."
- ده‌وڵه‌ت ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی باش به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵه‌نگاری و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، به‌رده‌وام بێت، مه‌گه‌ر ته‌نیا له كاتێكدا نه‌بێت كه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و میكانیزمه جیاوازه‌كانی سیاسه‌تی گشتی به شێوه‌یه‌ك به‌كار بهێنرێت و گۆڕانكاریی تێدا بكرێت، كه بتوانێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ قۆناغه جیاوازه‌كاندا خۆی بگونجێنێ.
بۆ نموونه له قۆناغی یه‌كه‌مدا، ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ئامرازێك بووه بۆ سه‌قامگیری و ئاسایش و ڕزگاربوون له شه‌ڕی هه‌مووان دژی هه‌مووان، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی مێژوویی، وه‌زیفه و ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت گۆڕاوه. پێویستیی به‌وه كردووه كه هه‌موو پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌شداریی سیاسی‌یان هه‌بێت، ده‌وڵه‌تی یاسا دابمه‌زرێت، ده‌وڵه‌ت سییفهتێكی شه‌رعی وه‌ربگرێت و ڕۆحییه‌تی هاووڵاتیبوون و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی تیایدا به‌رجه‌سته بكرێت.
هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی هابرماسه‌وه به‌جیهانیبوون كاریگه‌ریی خستۆته سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان و، تایبه‌تمه‌ندییه كلاسیكییه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه وه‌ك: جیاكاریی نێوان تایبه‌ت و گشتی، قۆرخكردنی هێز و توندوتیژیی ماددی، سه‌پاندنی پێوه‌ره یاسایییه‌كان، پراكتیزه‌كردنی تاكلایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌مانه‌یش وای له تیۆریسییهكان كرد كه پشتگیری له دیارده‌ی به‌جیهانیبوون بكه‌ن و، بڵێن، پێویسته له‌م چوارچێوه سیسته‌ماتیكییانه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕزگار بین و سیسته‌مێكی نوێ بۆ ده‌وڵه‌تان دابنرێت كه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو توانای خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی به‌جیهانیبوون و داواكارییه ئابوورییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت. به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه، به‌شێكی زۆر له بیرمه‌ندان گوتیان كه ڕاسته به‌جیهانیبوون سنووری ده‌وڵه‌تانی لاواز كردۆته‌وه، به‌ڵام نه‌بۆته هۆی مه‌رگێكی حه‌تمی بۆ ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه. كه‌واته، ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له سه‌رده‌می به‌جیهانیبوون، له سیسته‌می نیۆده‌وڵه‌تیدا ڕۆڵ ده‌گێڕێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌ی جیاواز و ناده‌وڵه‌تی له په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیدا په‌یدا بوون، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ئه‌مانه‌وه، ده‌كرێت دیسانه‌وه ئه‌م یه‌كه ناده‌وڵه‌تییانه به‌شێكیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه ئاراسته بكرێن وه‌كوو كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و هه‌ندێك له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. بۆیه له ڕوانگه‌ی "هابرماس"ه‌وه ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه، ده‌بێت ئه‌ركه‌كانی خۆی بگۆڕێت و كار له‌سه‌ر ئه‌و به‌هایانه بكات كه‌وا مۆدێرنیته‌ی سیاسی جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی دیارده‌ی به‌جیهانیبووندا ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه بتوانێت خۆی بگونجێنێت.
بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌مكی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی (الدولة الوطنية) و ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی (الدولة المواطن) ده‌كرده‌وه، كه به‌رمه‌بنای ده‌وڵه‌تی یاسا سیسته‌می سیاسیی خۆی به‌ڕێوه ببات؛ به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو تاكه‌كان تیایدا به‌شدار بن به‌بێ ڕه‌چاوكردنی جیاوازیی ڕهچهڵهگی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی. هه‌موو بۆچوونه‌كانی هابرماس ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌جیهانیبوون، بریتییه له ده‌رخستنی جیاوازی له نێوان ده‌وڵه‌تی دیموكراسی و نادیموكراسیدا. بۆیه هابرماس هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌مكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كرده‌وه، وه‌ك فه‌زایه‌كی گشتی بۆ هه‌ر دوو ڕه‌هه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی. هابرماس پێی وایه له سه‌رده‌می گڵۆبالیزهیشندا ڕه‌هه‌ندی نیشتمانی، توانای كاری ده‌وڵه‌ت فراوانتر ده‌كات و، ده‌توانێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان و دروستكردنی ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ تاكه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌شداری له یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌تری ناده‌وڵه‌تیدا بكات؛ بۆ ئه‌مه‌یش، نموونه به یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌هێنێته‌وه. له كۆتاییدا ده‌وڵه‌ت وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی پێویست بۆ پاراستنی ناسنامه و سه‌قامگیری و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو قۆناغێكدا ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت و، گرنگیی خۆی هه‌یه.
ناوه‌رۆكی په‌رتووكه‌كه:
ئه‌م په‌رتووكه له پێشه‌كییه‌ك و سێ به‌ش پێك هاتووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه:
- پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت
- نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تی
- له سه‌روه‌ریی گه‌له‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا
- له ده‌وڵه‌تی یاساوه بۆ شه‌رعییه‌تی دیموكراسی
- ده‌وڵه‌تی چاو‌دێر وه‌كوو چوارچێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ بۆ ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه
- بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌مكی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها له به‌شی دووه‌مدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه:
- پێناسه‌ی به‌جیهانیبوون
- به‌جیهانیبوون:باكگراوندی مێژوویی و دیارده‌یه‌كی نوێ
- تایبه‌تمه‌ندییه گشتییه‌كانی به‌جیهانیبوونی هاوچه‌رخ
- په‌یوه‌ندییه تیۆرییه‌كان بۆ دیارده‌ی به‌جیهانیبوون
- ده‌وڵه‌ت –نه‌ته‌وه: نه‌مان، یان دووباره داڕشتنه‌وه
- به‌جیهانیبوون: سنووری جوگرافی و سه‌روه‌ری
- قه‌یرانی ده‌وڵه‌تی چاو‌دێر له چوارچێوه‌ی به‌جیهانیبووندا
- به‌جیهانیبوون و دیموكراسی
هه‌روه‌ها له به‌شی سێیه‌مدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه:
- پۆست ده‌وڵه‌ت –نه‌ته‌وه: پۆست- نشتیمانیبوون لای هابرماس
- بزاوت له نێوان كرانه‌وه و داخراویدا
- یه‌كێتیی ئه‌وروپا و دیموكراسییه‌تی پۆست- نشتیمانیبوون
- فره‌كه‌لتووری: هابرماس له نێوان كۆمه‌ڵگه‌رایی و لیبراڵییهتدا.
ئەرشیف