
2016-09-05
به‌سه‌رهاتی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانی عێراق
كتێب: دروستبوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانی عێراق: ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌ك نموونه، له 1991 تا 2010 (به زمانی فه‌ڕه‌نسی)
نووسه‌ر: زووبێیده ساڵح/ دكتۆرا له كۆمه‌ڵناسی
ئه‌م كتێبه، هه‌وڵێكه بۆ شرۆڤه‌كردنی بوونی كوردان وه‌ك نه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می مۆدێرنیته‌دا. بۆ تیگه‌یشتن له بوونی كوردان وه‌ك نهتهوهیەك له‌م سه‌رده‌مه‌دا، پێویسته بزانین مۆدێرنیته چییه؟ چونكه تێگه‌یشتن له مۆدێرنیته، تێگه‌یشتنه له‌و ئایدیۆلۆژییه‌ی كه ئه‌م سه‌رده‌مه مۆدێرنه، بۆ سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ران وێنای ده‌كات و ناچاریان ده‌كات كه ته‌نیا بڕوا به‌و وێنه‌یه بكه‌ن كه بۆیان كێشراوه. به گوێره‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه مۆدێرنیزم، له‌سه‌ر نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌بوون ده‌داته ئێمه: نه‌ته‌وه‌یش، وه‌ك هه‌موو بوونه‌وه‌رانی دیكه له‌م جیهانه‌دا، دروست ده‌كرێت.
ئه‌م باوه‌ڕه، به‌تایبه‌ت له ساڵانی 1960دا له‌لایه‌ن زۆرێك له بیرمه‌ند و تیۆریسیه‌نه ڕۆژاوایییه‌كانی وه‌ك (ئێرنێست گیلنه‌ر، هۆبزباوم و سمیس ئه‌ندرسۆن)ه‌وه پاڵشتی كرا كه "نه‌ته‌وه، بوونێكی سروشتی نییه و دروست ده‌كرێت." ئه‌م بیرمه‌ندانه، له‌ژێر كاریگه‌ریی ماركسیزم‌دا، هه‌وڵیان داوه بیسه‌لمێنن كه نه‌ته‌وه‌بوون و هه‌ستكردن به نه‌ته‌وه‌بوون، تایبه‌ته به قۆناغی پیشه‌سازییه‌وه (پێش 200 ساڵ) و ناتوانێ له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا سه‌ر هه‌ڵبدات كه هێشتا له قۆناغی كشتوكاڵیدان و پێیان نه‌ناوه‌ته نێو قۆناغی پیشه‌سازییه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له پراكتیكدا، ته‌ماشای گه‌شه‌سه‌ندنی هزری نه‌ته‌وه‌بوون و نه‌ته‌وایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا بكه‌ین، ده‌بینین كه نه‌ته‌وه‌بوون په‌یوه‌ست نییه به لایه‌نی ئابوورییه‌وه، به‌ڵكو زیاتر په‌یوه‌سته به بزووتنه‌وه نهتهوهخوازییهكان و دروستبوونی ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌كانه‌وه، دوای ڕووخانی خه‌لافه‌تی عوسمانی و كۆتاییی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م.
به بۆچوونی زۆرێك له ڕۆشنبیران و هزرڤانان، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا هه‌ر زمانێك نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێك ده‌هێنێ و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تێك (زمان= نه‌ته‌وه= ده‌وڵه‌ت) پێك دێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م تیۆرییانه له‌به‌رچاو بگرین، له كه‌یه‌وه كورد خۆی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌ناسێنێ؟ ئه‌م هزره چۆن گه‌شه‌ی كردووه و یه‌كه‌م ئه‌كته‌ر و هه‌ڵگرانی بیری نه‌ته‌وایه‌تی، لای كوردان كێ بوون؟
ئه‌م كتێبه، هه‌وڵێكه بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ی كه: كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌یه‌كی دروستكراو نییه له‌ناو قۆناغێكی پیشه‌سازی و مۆدێرندا و، بوون و نه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش گرێ‌دراو نییه به بوون یا نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له "كوردبوون" و بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد تێ بگه‌ین، پێویسته له سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كه‌لتوور و زمانی كوردی و په‌ره‌سه‌ندنیان له قۆناغه جیاجیاكاندا بگه‌ین. بۆ ئه‌مه‌یش، پێویستمان به تیۆریزه‌كردنێكی تیۆرییه‌ك هه‌یه، نه‌ك به شوێن ئه‌و تیۆری و مێتۆدانه بكه‌وین كه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز به‌كار هێنراون.
ئەرشیف