بو‌نیادنانی ده‌وڵه‌ت
(حوكمڕانی و سیسته‌می جیهانی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م)
نووسین: فرانسیس فۆكۆیاما
ئه‌م كتێبه له چوار به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت، كه به گشتی ئه‌م كتێبه‌ی بیرمه‌ندی ئه‌مریكی- ژاپۆنی و زانای گه‌وره‌ی زانسته سیاسییه‌كان تایبه‌ته به كێشه و گۆڕانكارییه‌كانی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م، به تایبه‌ت له ده‌وڵه‌تانی دوواكه‌وتوو و لاواز، ناسراو به ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوو.
به بڕوای نووسه‌ر ده‌وڵه‌ته لاوازه‌كان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی جددین بۆ سه‌ر سیسته‌م و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی، چونكه سه‌رچاوه‌ی ململانێ و پێشێلكردنی مه‌ترسیداری مافی مرۆڤن. هه‌روه‌ها ژینگه‌یه‌كی له‌بارن بۆ جۆرێكی نوێ له تیرۆر و تۆقاندن، كه ده‌توانێت بگاته ناو جه‌رگه‌ی جیهانی پێشكه‌وتوو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر‌نجه، له‌م كتێبه‌دا "فرانسیس فۆكۆیاما" جیاوازیی ڕوانگه‌ی ئه‌وروپییه‌كان و ئه‌مریكییه‌كان له چاره‌سه‌ری و هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی پرس و بابه‌ته‌كانی وڵاتانی جیهان به تایبه‌ت پاش 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 ده‌خاته ڕوو. به‌م پێیه‌ش فۆكۆیاما جیاوازی ده‌كات له نێوان ڕوانگه‌ی ئه‌ورووپییه‌كان له گرنگیپێدان به پرسی بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و گرنگیپێدانی ئه‌مریكییه‌كان له پرسی بونیادنانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه، به هۆی ئه‌زموونه سیاسی- مێژوویییه تایبه‌تییه‌كانی هه‌ر یه‌ك له‌م دوو هێزانه.
بیرۆكه‌ی جه‌وهه‌ریی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تانی دواكه‌وتوو به هۆی كێشه بونیادییه‌كانیان له جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌ركه‌كانیان و دابیننه‌كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تایییه‌كان بۆ هاووڵاتیانیان، نه‌ك ته‌نیا بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هاووڵاتیانی خۆیان به‌ڵكوو بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاووڵاتیان و ده‌وڵه‌تانی تری پێشكه‌وتووی جیهان. بۆیه به بڕوای نووسه‌ر، نه وه‌كوو پێشووتر ته‌نیا بوونی ده‌وڵه‌تی گه‌وره(له ڕووی قه‌باره‌ی كارگێڕی و سه‌ربازی) ڕێگه‌چاره‌یه، نه له لایه‌نێكی تریشه‌وه نه‌مانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی لاواز و بێهێز، به‌ڵكوو ڕێگه‌چاره یارمه‌تیدانی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌یه له دووباره بونیادنانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ته‌كانیاندا.
بۆ نموونه ده‌ڵێت: "مه‌سه‌له‌ی ته‌وه‌ری و بنچینه‌یی له سیاسه‌تی جیهاندا له دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر، چیتر چۆنیه‌تیی له قه‌واره‌دانی ده‌وڵه‌ت نابێت، به‌ڵكوو چۆنیه‌تیی بو‌نیادنانی ده‌بێت."
نووسه‌ر بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر، زۆر جار په‌نا ده‌باته به‌ر سیاسه‌تی به‌راوردكاری و له هه‌ندێ شوێن ئه‌زموونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دووباره بونیادنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ڕێكخراوه‌یی و ئابووریی ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا له پاش جه‌نگی جیهانیی دووه‌م ده‌خاته ڕوو.
فۆكۆیاما له به‌شێكی گرنگی كتێبه‌كه‌یدا وه‌زیفه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر سێ ئاستی( 1-وه‌زیفه‌كانی خواره‌وه: دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و سوودی گشتی، گرنگیپێدان به به‌رگری و سیسته‌م و یاسا، پاراستنی مافی موڵكداری، به‌ڕێوه‌بردنی ئابووریی به‌شی، چاودێریی ته‌ندروستیی گشتی، باشكردنی ئاستی دادپه‌روه‌ری، پاراستنی هه‌ژاران، یارمه‌تیدانی قوربانیانی كاره‌ساته‌كان، 2- وه‌زیفه مامناوه‌ندییه‌كان: سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خێزانی، چاره‌سه‌ركردنی دیارده ده‌ره‌كییه‌كان، په‌روه‌رده و فێركردن و ژینگه، ڕێكخستنی قۆرخكارییه‌كان، زاڵبوون به‌سه‌ر گرفته‌كانی كه‌موكورتیی فێركردن، ڕێكخستنی كه‌رتی دارایی و كه‌رتی بیمه، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، پاراستنی ژینگه، ڕێكخستنی سوودمه‌ندیی گشتی، ڕێكخستنی كه‌رتی دارایی، 3- وه‌زیفه گه‌وره‌كان (ئه‌كتیڤییه‌كان): سیاسه‌ته پیشه‌سازییه‌كان، سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان، چاودێریكردنی بازاڕه‌كان) دابه‌ش ده‌كات.
فۆكۆیاما له‌م كتێبه‌دا ڕۆڵ و ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ڕابردوو و ئێستادا ده‌خاته ڕوو. به‌م پێیه‌ش باس له سروشتی ده‌وڵه‌ت له ڕووی چوار لایه‌نی: 1- دامه‌زراوه‌كانی ڕێكخراوه‌یی و كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن، 2- نه‌خشه‌ی سیسته‌می سیاسی، 3- بنه‌مای شه‌رعییه‌ت و 4- فاكته‌ره كه‌لتووری و بونیادییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات. مه‌به‌ستیشی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌یه بۆ دیاریكردنی توانا و هه‌روه‌ها كێشه و گرفته‌كانی ده‌وڵه‌تان له ڕووی دامه‌زراوه‌یییه‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووریی ده‌وڵه‌ت.
له به‌شی دووه‌مدا، نووسه‌ر باس له ده‌وڵه‌ته لاوازه‌كان و كێشه و گرفتی كارگێڕیی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئابووری و ئامانجه‌كان و پرسی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكه‌كان و شوێنكه‌وتووانیان و هه‌روه‌ها پرسی به‌ڕێوبردن و ناناوه‌ندییه‌تی و بونیادنانه‌وه‌ی تواناكانی ده‌وڵه‌ت له‌م وڵاتانه ده‌كات.
له به‌شی سێیه‌مدا فرانسیس فۆكۆیاما تیشك ده‌خاته سه‌ر ده‌وڵه‌ته لاوازه‌كان و پرسی شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، به‌م پێیه‌ش باس له سوان یاخود كه‌مڕه‌نگبوونه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و بو‌نیادنانی نه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها شه‌رعییه‌تی دیموكراسی و هاتنه‌ئارای چه‌مكی "پۆست ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه له‌م سه‌ده‌یه‌دا ده‌كات.
له به‌شی كۆتاییی كتێبه‌كه‌شدا، چه‌مكی"بچووك، به‌ڵام به‌هێزتر"، وه‌كوو ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ كێشه‌ی ده‌وڵه‌تان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و ئه‌زموونی ڕابردوو له ژێر ڕۆشناییی هه‌ڕه‌شه و كێشه و ده‌رفه‌ته‌كانی پرسی به‌جیهانیبوون ده‌خاته ڕوو. مه‌به‌ستیشی ئه‌وه‌یه كه پێویسته واز له‌و بیرۆكه‌یه بێنین كه چیتر ده‌وڵه‌ت به كه‌ڵكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان نایه‌ت، به‌ڵكوو پێویسته یارمه‌تیی دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌كان بۆ جیبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان بده‌ین به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه مرۆیی، سیاسی، ئابووری و ئاسایشییه ناوخۆیییه‌كانی ده‌وڵه‌تان كه له سه‌رده‌می به‌جیهانیبووندا كاریگه‌ری و ڕه‌هه‌ندی جیهانییان ده‌بێت. به‌م مانایه كه شكستی ده‌وڵه‌تان و لاوازییان ده‌بێته هۆی خوڵقاندنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی و كێشه و قه‌یران له سیسته‌م و سیاسه‌تی نیوده‌وڵه‌تی له ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانییه‌وه.
تێبینی:
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌ی وه‌رگێڕانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2009 بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕدراوه، به‌م ناونیشانه:
(فرانسیس فۆكۆیاما، بو‌نیادنانی ده‌وڵه‌ت: سیسته‌می جیهانی و كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردن له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا، وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: ئیسماعیل كورده، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌ی وه‌رگێڕان، چاپخانه‌ی كارۆ، چاپی یه‌كه‌م، 2009).
|