هه‌روه‌ك ئاشكرایه له 12/05/2018 هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه ده‌چێت و، حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له عێراق، له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شدارن؛ له 15/04/2018شه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه. بێ گومان هه‌روه‌ك ده‌زانرێت هه‌میشه له هه‌رێمی كوردستان له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی لای به‌شێكی زۆری هاونیشتمانیان دروست ده‌بێت؛ ئه‌ویش له به‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م حزبه سیاسییانه، نازانن و نایانه‌وێت بانگه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروست و ڕێك‌وپێك ئه‌نجام بده‌ن. بۆیه هه‌میشه له حاڵه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا كێشه و ڕووداوی نه‌خوازراو ڕوو ده‌دات، وه‌ك: باره‌گاسووتاندن و قسه و جنێودان و تانه‌وته‌شه‌ردان له یه‌كتر، تا ده‌گاته حاڵه‌تی شه‌ڕ و كێشه و ئاژاوه‌یش. بۆیه له‌م وتاره‌دا ده‌مانه‌وێت تیشكێكی ورد بخه‌ینه سه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان.
پێش هه‌موو شتێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ههورهكوو كۆی دامه‌زراوه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه، ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. كه‌واته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا ئه‌وه نییه كه لایه‌نه‌كان یه‌كتر تۆمه‌تبار بكه‌ن و قسه‌ی نه‌شیاو به یه‌كتر بڵێن و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیریی سیاسی بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵكوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ند ئه‌ركێكی گرنگی هه‌یه كه یارمه‌تیی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌قامگیریی سیاسی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ات، له‌وانه:
- - بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن میكانیزمێكی ئاشتییه بۆ ململانێی سیاسی.
- - لایه‌نه‌كان ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی ئازادانه هه‌ڵوێست و به‌رنامه و پلانی خۆیان به ده‌نگده‌ران بگه‌یه‌نن.
- - هه‌وڵدان بۆ ڕازیكردن و قه‌ناعه‌تپێكردنی ده‌نگده‌ر به‌و به‌رنامه سیاسییه، له ڕێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی سیاسیی خه‌ڵكه‌وه.
- - هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ژماره‌ی كورسیی په‌رله‌مانی.
- - له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌بێت ده‌نگده‌ر فێر بكرێت كه ده‌نگی ئه‌و، به‌هایه و مافێكی سیاسی و مه‌ده‌نیی خۆیه‌تی؛ ده‌توانێت ئازادانه ده‌نگ به هه‌ر لایه‌نێك بدات كه خۆی پێی باشه.
- - ده‌بێت له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگده‌ر فێری ئه‌وه بكرێت كه له دوای هه‌ڵبژاردنیش وه‌كوو چاو‌دێر وا بێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانه‌وه؛ كه ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌نگی پێ داوه، كاری به‌و په‌یمان و به‌ڵێن و پرۆگرامه نه‌كرد كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شی خه‌ڵكی كردبوو، ئه‌وا ده‌نگده‌ر ده‌توانێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و جارێكی تر ده‌نگ به‌و حزب و لایه‌نه نه‌داته‌وه.
كه‌واته به شێوه‌یه‌كی گشتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌ناڵێكی گرنگی هۆشیاریی سیاسی و به‌ڕۆشنبیركردنی سیاسییه (التثقيف السياسي)، كه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له چوارچێوه‌ی چه‌ندین پره‌نسیپ و بنه‌مای یاسایی و ئه‌خلاقی و نیشتمانی ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڕاستی تووشی نائومێدی ده‌بی، كه سه‌یری بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن، چونكه دیموكراسی به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكاری بێت له ده‌سه‌ڵات، كه‌لتووره، به‌ڵام لای ئێمه هه‌ڵبژاردن هه‌یه به‌بێ دیموكراسی؛ كه‌واته به‌م شێوه‌یه، ناكرێت چاوه‌ڕێی بانگه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروست و جوان بكه‌ین له نێوان لایه‌نه‌كان. له‌م ڕوانگه‌یه‌یشه‌وه لایه‌نه‌كان، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌كوو ئامرازێكی چه‌واشه‌كاری به‌كار دێنن نه‌ك وه‌ك فاكته‌رێك و ئامرازێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی سیاسی. بۆ نموونه له زۆربه‌ی حزبه‌كاندا ده‌بینین، له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌یڕه و پرۆگرامی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، جنێو و قسه به لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌یانه‌وێ ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌مه له لایه‌ك؛ له لایه‌كی تره‌وه ده‌بینین به‌شێكی زۆری حزبه‌كان پشتیان به هه‌ندێك كه‌س به‌ستووه و بۆ هه‌ڵبژاردن كاندیدیان كردووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆرن؛ بۆ نموونه پشتیان به بانگخواز و مه‌لا و شێخ و سه‌ید و ئاغا و كۆمه‌ڵێك كه‌س كه له شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه زۆر ده‌رده‌كه‌ون و پێگه‌یه‌كیان له‌ناو خه‌ڵكدا بۆ دروست بووه، به‌ستووه. خۆی له خۆیدا ئه‌مه‌یش به‌شێكه له چه‌واشه‌كردن، چونكه توانا و كارامه‌یی نه‌كراوه‌ته پێوه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك كاندید بكرێت. به‌ڵگه‌یش بۆ ئه‌مه زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌و به‌رنامانه ده‌بینن كه ڕۆژانه له شاشه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن؛ بۆ نموونه كاندید هه‌یه نازانێت خۆی بۆ چ خولێكی په‌رله‌مان كاندید كردووه؛ یاخود كاندید هه‌یه له ئه‌لفوبێی یاسا و زانستی سیاسی نازانێت و ده‌ڵێت تا ئێستایش ده‌ستووری عێراقم نه‌خوێندۆته‌وه؛ یه‌كێكی تر باس له تێبینیی خۆی ده‌كات له‌سه‌ر وه‌زیری وه‌زاره‌تێك كه له بنه‌ڕه‌تدا خودی وه‌زاره‌ته‌كه له حكوومه‌تی عێراقیدا بوونی نییه!! ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه بێئاگایه ده‌نێردرێته به‌غدا، چۆن ده‌توانن پارێزگاری له مافه سیاسی و ده‌ستووری و یاسایی و ئابووری و دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن؟ چۆن ده‌توانن ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌هێز بن؟ یان ئه‌م حزبانه گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌نگیان كه‌م نه‌كات و پێگه‌ی حزب لاواز نه‌بێت؟
له كۆتاییدا: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌كوو ئامرازێكی چه‌واشه‌كردن له هه‌رێمی كوردستان به‌كار هاتووه، نه‌ك وه‌ك ئامرازێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی سیاسی و ڕۆشنبیركردنی سیاسی.
چی بكرێـت؟
- پێویسته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان به یاسا ڕێك بخرێت.
- پێویسته حزب و لایه‌نه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش ڕێز له بۆچوون و پرۆگرام و ڕای لایه‌نه‌كانی تر بگرن و به گیانێكی لێبووردهیییهوه ململانێی سیاسیی خۆیان به ڕێگه‌یه‌كی شه‌رعی ئه‌نجام بده‌ن.
- پێویسته حزب و لایه‌نه‌كان له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ڕه‌چاوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ما ئه‌خلاقی و نیشتمانییه‌كان بكه‌ن.
- پێویسته خودی حزبه سیاسیه‌كان كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر كاندید بكه‌ن و، دوور كه‌ونه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی و ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن.
- پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مامۆستایانی زانكۆ و ڕۆشنبیران و ناوه‌نده مه‌عریفی و ئه‌كادیمییه‌كان، كار بكه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ڕووی سیاسییه‌وه و، هه‌روه‌ها وا له خه‌ڵك بكه‌ن كه هۆشیاریی ئه‌وه‌یان هه‌بێــت خه‌ڵكی شاره‌زا و پسپۆر هه‌ڵبژێرن؛ جا له‌سه‌ر هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌ك بێت، ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی نووسینی وتارێكی له‌م شێوه‌یه‌یش بێت.
- نابێت ناوه‌نده ئایینییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی تری ده‌وڵه‌ت، بۆ بانگه‌شه به‌كار بهێنرێن.
ئەرشیف