
2017-05-16
دیپلۆماسی
Henry Alfred Kissinger
هێنری كیسنجه‌ر
پێنووس: هێنری كیسنجه‌ر له‌دایكبووی ساڵی 1923 له شاری فۆرتی ئه‌ڵمانیا، كه له ساڵی 1938 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵاتن له ده‌ستی نازییه‌كان كه جووه‌كانیان ده‌گرت و پاشان ده‌یانگواستنه‌وه بۆ ئۆردوگه زۆرهملیێهكان، كۆچی بۆ ئه‌مریكا كرد. كیسنجه‌ر له ساڵی 1943ه‌وه بۆته خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه و هاووڵاتیی ئه‌مریكا. ناوبراو پاش ته‌واوكردنی به‌شی ژمێریاری له سیتی كالجی نیویۆرك، له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا چووه ڕیزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا. ناوبراو بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌ی له ساڵی 1954دا له زانكۆی هارڤارد به‌ده‌ست هێنا. پاشان وه‌كوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستیی ئه‌و زانكۆیه خه‌ریكی وانه‌گوتنه‌وه بوو. له ساڵی 1959 تاوه‌كوو ساڵی 1969 به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی خوێندن و په‌روه‌رده‌كردنی به‌رگری بووه. هه‌روه‌ها له ساڵی 1955ه‌وه تاوه‌كوو ساڵی 1968، وه‌كوو ڕاوێژكاری كاروباری ئاسایشیی ئاژانسه هه‌واڵگرییه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می ئیداره‌ی "ئایزهنهاور"، "جۆن ئێف كێنێدی" و "لیندۆن جۆنسۆن" خزمه‌تی كردووه.
كتێبێكی كیسنجه‌ر به ناونیشانی "چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی" له ساڵی 1957 ناوبراوی وه‌كوو یه‌كێك له به‌رپرسانی پایه‌به‌رز له سیاسه‌تی ستراتیژیكی ئه‌مریكا ده‌رخست. ناوبراو دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی "جۆن فاسته‌ر داڵز"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رنامه‌داڕشتنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رفراوانی ئه‌تۆمی له هه‌مبه‌ر هێرشی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تدا، ده‌ربڕی. له به‌رامبه‌ردا پشتیوانیی له كاردانه‌وه‌ی نه‌رم یاخود تێكه‌ڵاوێك له چه‌كه ئه‌تۆمییه ته‌كتیكییه‌كان و هێزه باوه‌كان و، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان به ته‌كنه‌لۆژیی چه‌ك به‌پێی پێویستییه‌كانی ستراتیژی ده‌كرد.
كتێبی "پێویستیی هه‌ڵبژاردن" له ساڵی 1960 كه تیایدا كیسنجه‌ر چه‌مكی "كاردانه‌وه‌ی نه‌رم"ی له ڕێگه‌ی هێزه نا-ئه‌تۆمی و كلاسیكییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه سنووردار كرد و، له هه‌مبه‌ر لێكترازانی مووشه‌كیی نێوان سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا هۆشداریی دا. ئه‌م كتێبه‌یش كاریگه‌رییه‌كی جددیی له‌سه‌ر ئیداره‌ی كێنێدی هه‌بوو. ناو و ناوبانگی كیسنجه‌ر وه‌كوو زانایه‌كی زانسته سیاسییه‌كان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه "ڕیچارد نیكسۆن"، سه‌رۆككۆماری پێشووتری ئه‌مریكا، ناوبراوی له ساڵی 1968 وه‌كوو جێگری كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرینێت. ناوبراو له كۆتاییدا به‌رپرسیارییه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكای له ساڵی 1969 تاوه‌كوو ساڵی 1975 و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی له ساڵی 1973 تاوه‌كوو ساڵی 1977 گرته ئه‌ستۆ.
كیسنجه‌ر وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن نفووز له ئیداره‌ی "نیكسۆن" ناسرا و، گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می دیپلۆماتیكی ناوبراو له چین، یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، ڤێتنام و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ست هاتووه. هه‌رچه‌نده بۆ كورد و شۆڕشی ئهیلوول له باشووری كوردستان، ناوبراو به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نسكۆی ئه‌م شۆڕشه داده‌ندرێت و كورد له‌گه‌ڵ ناوبراو خاوه‌ن ئه‌زموونێكی تاڵه، به‌ڵام به‌پێی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له جه‌نگی سارددا و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی داماڵراو له مافی مرۆڤ، دیموكراسی، ئه‌خلاق و ...هتد، ناوبراو بۆ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا به خاوه‌ن ده‌سكه‌وت داده‌ندرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی و چاره‌نووسی گه‌لانی تری جیهان بووه، به‌ڵام پێویسته كورد و سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان، وه‌كوو كه‌سێكی ئه‌كادیمی و خاوه‌ن ئه‌زموونی پراكتیكی و له سۆنگه‌ی هزر و ڕوانگه‌ی سیاسیی ناوبراوه‌وه بۆ پرس و بابه‌ته‌كانی جیهانی لێی بڕوانن و، وانه له هه‌ڵه‌كانی خۆی و ده‌سكه‌وت و چۆنێتیی داڕشتن و به‌ده‌ستهێنان و مامه‌ڵه‌ی زلهێزه‌كان له‌گه‌ڵ هێز و ئه‌كته‌ره‌كانی تر، وه‌ربگرن.
له ڕاستیدا یه‌كێك له ده‌سكه‌وته‌كانی كیسنجه‌ر بۆ ئه‌مریكا، ئه‌وه بووه كه ناوبراو دوای جه‌نگی عه‌ره‌به‌كان و ئیسڕائیل له ساڵی 1972دا له‌و ته‌كتیك و سیاسه‌ته‌ی كه پاشان وه‌كوو "دیپلۆماسیی هاتن و چوون" ناسێنرا، كه‌ڵكی وه‌گرت تاوه‌كوو سوپاكانی تیوهگڵاو له جه‌نگ له یه‌كتری جیا بكاته‌وه و ئاگربه‌ست له نێوانیاندا دروست بكات. له‌ژێر ڕوشناییی ئه‌م دیپلۆماسییه‌دا بوو، كه ئێران و عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕێك كه‌وتن و، كورد بووه قوربانیی گه‌وره‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه.
كتێبی "دیپلۆماسی" وه‌كوو كتێبێكی به‌ناوبانگ و پڕ له مشت‌ومڕ و قووڵ، به‌رهه‌می ته‌مه‌نێك لێكۆڵینه‌وه و ئه‌زموونی پراكتیكی دیپلۆماسی ناوبراوه. له‌م كتێبه‌دا گرنگترین ڕووداوه چاره‌نووسسازه‌كانی مێژووی جیهان له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌یه‌می زایینی تاوه‌كوو كۆتاییی سه‌ده‌ی بیسته‌م، خراونه‌ته به‌ر سه‌رنج و شرۆڤه و شیكردنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته گه‌وره و گرنگانه‌ی كه ده‌یانویست له‌م سه‌دانه‌دا بنیاتنه‌ری سیسته‌مێك بن كه هه‌موو جیهانی ڕۆژگاری خۆیان بخه‌نه ژێر ڕكێف و كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه، ده‌خاته به‌ر لێكۆڵینه‌وه. بۆ نموونه فه‌ڕه‌نسا له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌یه‌م به سه‌رۆكایه‌تیی "كاردیناڵ ڕیشلیۆ" و له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت كه ئامانجی كۆتایییه‌كه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نهتهوهیییهكانی بوو، یاخود بریتانیای مه‌زن له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا كه له‌گه‌ڵ پرسی "هاوسه‌نگیی هێزه‌كان" به درێژاییی دوو سه‌د ساڵ له‌سه‌ر دیپلۆماسیی ئه‌وروپا زاڵ بوو. له لایه‌كی تریشه‌وه، نه‌مسا له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م كۆنسێرتی ئهروپیی پێك هێنا كه له لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه و سه‌رۆكی ئه‌و ولاته "بیسمارك" سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا. لێره‌وه دیپلۆماسیی ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی گه‌مه‌یه‌كی بێڕه‌حمانه و زاڵمانه‌ی نێوان هێزه‌كان و سیاسه‌تی جیهانیدا فۆرمێكی نوێی وه‌رگرت.
له كۆتاییشدا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دروست كرد و، له‌سه‌ر بنه‌مای قبووڵنه‌كردنی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا له ڕێگه‌ی به‌جیهانیكردنی به‌ها و نۆرمه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی، په‌ره‌ی به جۆرێك له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و بازرگانیی ئازاد دا.
به شێوه‌یه‌كی گشتی كاتێك ئێمه مێژووی نه‌ته‌وه‌كان و په‌یوه‌ندیی نێوانیان دیراسه ده‌كه‌ین، له مابه‌ینی ڕووداوه مێژوویییهكاندا ده‌گه‌ینه نیشانه و كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و پره‌نسیپ كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیدا زاڵ بووه. بۆ نموونه له یۆنانی كۆن په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ته شاره‌كان و ویلایه‌ته سه‌ربه‌خۆكان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك سیسته‌م و ڕێوشوێنی دیپلۆماسی بووه. ڕۆمانییه‌كان به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیی "بیزانس"، داهاتی به‌كارهێنانی هونه‌ری دیپلۆماسی‌یان ده‌دا و، دیپلۆماسی‌یان به هونه‌رێكی هه‌ستیار و ناسكی په‌یوه‌ندیگرتن ده‌زانی.
له كاتێكدا كه دیپلۆماسی، مێژوویه‌كی دوورودریژی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش عورف و نه‌ریتی باوی به‌كارهاتوو له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زۆر كۆن و مێژوویی نییه. ڕاستییه‌كه‌ی، دیپلۆماسیی مۆدێرن له‌گه‌ڵ دروستبوونی "سیسته‌می ده‌وڵه‌ته‌كان " له ئه‌وروپا له ساڵی 1648 پاش ڕێككه‌وتنی "وێستفالیا" دروست بوو. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ، ڕێككه‌وتنی "وێستفالیا" به بنه‌مای یاسای نێوده‌وڵه‌تیی نوێ و بنچینه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاوه‌كوو شۆڕشی مه‌زنی فه‌ڕه‌نسا، داده‌ندرێت.
ئه‌م كتێبه له 31 به‌ش پێك دێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- سیسته‌می نوێی جیهانی
- بڕبڕه: ڕۆزڤێلت، یان ڤیڵسۆن
- له جیهانگیرییه‌وه بۆ هاوسه‌نگی: "ڕیشلیۆ"، "ویلیا‌م ئۆرنج" و "پیت"
- كۆنسێرتی ئه‌روپی: بریتانیای مه‌زن، نه‌مسا و ڕووسیا
- دوو شۆڕشگێڕ: ناپلیۆنی سێیه‌م و بیسمارك
- سیاسه‌تی واقعی، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ته‌وه‌ری خۆی
- ده‌زگه‌ی ڕاسانی سیاسی: دیپلۆماسیی ئه‌وروپا پێش جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م
- چوونه‌ناو زه‌ڵكاو: ده‌زگه‌ی ڕاسانی سه‌ربازی
- وینه‌ی نوێی دیپلۆماسی: ڤیلسۆن و ڕێككه‌وتننامه‌ی ڤێرسای
- سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌سه‌ر دووڕێیان
- "ستێرسمان" و ده‌ركه‌وتنی دووباره‌ی دۆڕاوه‌كان
- كۆتاییی تراویلكه: هیتله‌ر و وێرانكردنی ڤێرسای
- بازاڕی "ستالین"
- ڕێككه‌تنی ئه‌ڵمانیای نازی و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت
- گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ گۆڕه‌پانه‌كه: "فرانكلین دلانۆ ڕۆزڤێڵت"
- سێ ڕوانگه بۆ ئاشتی: ڕۆزڤێڵت، ستالین، چه‌رچڵ له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م
- سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكی جه‌نگی سارد
- سه‌ركه‌وتنه‌كان و گرفته‌كان (سیاسه‌تی كۆنترۆڵ، یان له‌خۆگرتن -Containment)
- گرفته‌كان (سیاسه‌تی له‌خۆگرتن: جه‌نگی كۆریا)
- دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆمۆنیسته‌كان: "ئادنائێر"، "چه‌رچڵ" و "ئایزنهاوه‌ر"
- له‌به‌رچاونه‌گرتنی سیاسه‌تی له‌خۆگرتن: قه‌یرانی سوئێز
- هه‌نگاریا: شۆڕش له ئیمپراتۆریدا
- ئۆلتیماتۆمی خرۆشچێڤ: قه‌یرانی به‌رلین 1958-1963
- چه‌مكه‌كانی یه‌كگرتووییی ڕۆژاوایی: مه‌ك میلان، دۆگۆڵ، ئایزنهاوه‌ر و كێنێدی
- ڤێتنام: چوونه ناو زلكاو(ترۆمان و ئایزه‌نهاوه‌ر)
- ڤێتنام: ڕه‌وتێك به‌ره‌و بێهیوایی (كێنێدی و جۆنسۆن)
- ڤێتنام: ڕزگاربوون (نیكسۆن)
- سیاسه‌تی ده‌ره‌كی له چوارچێوه‌ی جوگرافیای سیاسی‌دا: دیپلۆماسیی سێگۆشه‌ی نیكسۆن
- نه‌هێشتنی بارگرژی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی
- كۆتاییی جه‌نگی سارد: ڕهیگهن و گۆرباچۆف
- دووباره پێداچوونه‌وه به سیسته‌می نوێی جیهانی
ناوه‌رۆك و بابه‌ته‌كانی كتێبی دیپلۆماسی به زمانی ئینگلیزی:
- The New World Order
- The Hinge: Theodore Roosevelt or Woodrow Wilson
- From Universality to Equilibrium: Richelieu, William of Orange, and Pitt
- The Concert of Europe: Great Britain, Austria, and Russia
- Two Revolutionaries: Napoleon III and Bismarck
- Realpolitik Turns on Itself
- A Political Doomsday Machine: European Diplomacy Before the First World War
- Into the Vortex: The Military Doomsday Machine
- The New Face of Diplomacy: Wilson and the Treaty of Versailles
- The Dilemmas of the Victors
- Stresemann and the Re-emergence of the Vanquished
- The End of Illusion: Hitler and the Destruction of Versailles
- Stalin's Bazaar
- The Nazi-Soviet Pact
- America Re-enters the Arena: Franklin Delano Roosevelt
- Three Approaches to Peace: Roosevelt, Stalin, and Churchill in World War II
- The Beginning of the Cold War
- The Success and the Pain of Containment
- The Dilemma of Containment: The Korean War
- Negotiating with the Communists: Adenauer, Churchill, and Eisenhower
- Leapfrogging Containment: The Suez Crisis
- Hungary: Upheaval in the Empire
- Khrushchev's Ultimatum: The Berlin Crisis 1958-63
- Concepts of Western Unity: Macmillan, de Gaulle, Eisenhower, and Kennedy
- Vietnam: Entry into the Morass; Truman and Eisenhower
- Vietnam: On the Road to Despair; Kennedy, and Johnson
- Vietnam: The Extrication; Nixon
- Foreign Policy as Geopolitics: Nixon's Triangular Diplomacy
- Détente and Its Discontents
- The End of the Cold War: Reagan and Gorbachev
- The New World Order Reconsidered
سه‌رچاوه:
بۆ دابه‌زاندنی كتێبه‌كه:
وه‌رگێڕان بۆ زمانی فارسی:
كیسنجر، هنری الفرد، دیپلوماسی، مترجم: فاطمه سلطانی یكتا، رضا امینی، جلد اول و دوم، چاپ سوم، تهران: اطلاعات، 1387.
به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی كیسنجه‌ر:
Memoirs
- 1979. The White House Years. ISBN 0-316-49661-8 (National Book Award, History Hardcover)[150][a]
- 1982. Years of Upheaval. ISBN 0-316-28591-9
- 1999. Years of Renewal. ISBN 0-684-85571-2
Public policy
- 1957. A World Restored: Metternich, Castlereagh and the Problems of Peace, 1812–22. ISBN 0-395-17229-2
- 1957. Nuclear Weapons and Foreign Policy. ISBN 0-86531-745-3 (1984 edition)
- 1961. The Necessity for Choice: Prospects of American Foreign Policy. ISBN 0-06-012410-5
- 1965. The Troubled Partnership: A Re-Appraisal of the Atlantic Alliance. ISBN 0-07-034895-2
- 1969. American Foreign Policy: Three Essays. ISBN 0-297-17933-0
- 1981. For the Record: Selected Statements 1977–1980. ISBN 0-316-49663-4
- 1985. Observations: Selected Speeches and Essays 1982–1984. ISBN 0-316-49664-2
- 1994. Diplomacy. ISBN 0-671-65991-X
- 1999. Kissinger Transcripts: The Top Secret Talks With Beijing and Moscow (Henry Kissinger, William Burr). ISBN 1-56584-480-7
- 2001. Does America Need a Foreign Policy? Toward a Diplomacy for the 21st Century. ISBN 0-684-85567-4
- 2002. Vietnam: A Personal History of America's Involvement in and Extrication from the Vietnam War. ISBN 0-7432-1916-3
- 2003. Crisis: The Anatomy of Two Major Foreign Policy Crises: Based on the Record of Henry Kissinger's Hitherto Secret Telephone Conversations. ISBN 0-7432-4910-0
- 2011. On China (New York: Penguin Press, 2011). ISBN 978-1-59420-271-1.
- 2014. World Order (New York: Penguin Press, September 9, 2014). ISBN 978-1594206146.
ئەرشیف