
2016-09-17
ئه‌قڵی سیاسیی ئێرانی و ناسنامه‌خوازیی كورده‌كان
Iranian Political Rationality and Kurd`s Quest For Identity
نووسه‌ر: د. زه‌كه‌ریا (هێرش) قادری
"به‌پێچه‌وانه‌ی تێگه‌ییشتنی باو، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی توێژه‌رانی ئیرانی و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان، كه كورده‌كان وه‌كوو به‌شێك له شارستانیه‌ت و كه‌لتووری ئێرانی پێناسه ده‌كه‌ن، ئه‌م كتێبه ده‌ڕبری ئه‌وه‌یه كه كورده‌كان نه ته‌نیا ئێرانی نین، به‌ڵكوو له لایه‌ك، ئه‌قڵی سیاسیی ئێران به هه‌موو پێكهێنهرهكانییهوه وه‌كوو: ده‌وڵه‌ت، هه‌رێم و وڵات، ئایین، ئوستووره، زمان و سیمبۆل، له هه‌مبه‌ر كورده‌كاندا و له‌گه‌ڵ بهبێگانهكردنیان بیچمی گرتووه. له لایه‌كی تره‌وه به‌شێكی گه‌وره و به‌رچاوی ئه‌و شته‌ی كه به ئێران به‌ناوبانگ بووه، له خاك و وڵاته‌وه بگره تاوه‌كوو كه‌لتوور و كه‌سایه‌تییه‌كانی، شارستانیه‌تی كورده‌كان خاوه‌نیه‌تی، كه له لایه‌ن فارسه‌كان یاخود "پارس"ـه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و مۆرك و مۆری ئێرانی له‌سه‌ر دراوه."
دكتۆر زه‌كه‌ریا (هێرش) قادری، له ساڵی 1981ی زایینی له ئێران- ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه. بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی "علامه طباطبايي" له شاری "تاران" وه‌رگرتووه. پاشان له ساڵی 2013 بڕوانامه‌ی دكتۆرا(PHD)ی له زانسته سیاسییه‌كاندا له زانكۆی "علوم تحقیقات" له شاری "تاران"، به‌ده‌ست هێناوه.
كتێبی ئه‌قڵی سیاسیی ئێرانی و ناسنامه‌خوازیی كورده‌كان، بێجگه له پێشه‌كی و ده‌رئه‌نجامێكی چڕ‌وپڕ، له سێ به‌شی سه‌ره‌كی و هه‌شت باس، پێك دێت. ئه‌م كتێبه به‌رگی یه‌كه‌می ئه‌و جۆره توێژینه‌وانه‌یه كه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات مێژووی سیاسی و كه‌لتووریی كورد له په‌یوه‌ندی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی ئێرانی‌دا، بونیات بنێته‌وه و دووباره دای بڕێژێته‌وه.
نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه به‌پێچه‌وانه‌ی تێگه‌ییشتنی باو، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی توێژه‌رانی ئیرانی و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان، كه كورده‌كان وه‌كوو به‌شێك له شارستانیه‌ت و كه‌لتووری ئێرانی پێناسه ده‌كه‌ن، ئه‌م كتێبه ده‌ڕبری ئه‌وه‌یه كه كورده‌كان نه ته‌نیا ئێرانی نین، به‌ڵكوو له لایه‌ك، ئه‌قڵی سیاسیی ئێران به هه‌موو پێكهێنهرهكانییهوه وه‌كوو: ده‌وڵه‌ت، هه‌رێم و وڵات، ئایین، ئوستووره، زمان و سیمبۆل، له هه‌مبه‌ر كورده‌كاندا و له‌گه‌ڵ بهبێگانهكردنیان بیچمی گرتووه. له لایه‌كی تره‌وه به‌شێكی گه‌وره و به‌رچاوی ئه‌و شته‌ی كه به ئێران به‌ناوبانگ بووه، له خاك و وڵاته‌وه بگره تاوه‌كوو كه‌لتوور و كه‌سایه‌تییه‌كانی، شارستانیه‌تی كورده‌كان خاوه‌نیه‌تی، كه له لایه‌ن فارسه‌كان یاخود "پارس"ـه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و مۆرك و مۆری ئێرانی له‌سه‌ر دراوه. به بڕوای توێژه‌ر، ئه‌مه‌یش به هۆی و، له نه‌بوونی مێژوونووسیی كوردیدا، ئێرانییه‌كان ڕوانگه و بۆچوونی خۆیانیان له‌مه‌ڕ مێژوو، له‌ناو سه‌روه‌ریی حه‌قیقه‌تدا، جێگیر كردووه.
هه‌روه‌ها به بڕوای نووسه‌ری كیتێبهكه، له ڕاستیدا كورده‌كان خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نن، به‌ڵام ئێرانییه‌كان كۆچبه‌رانێك بوون كه له ڕێگه‌ی داگیركاری و جه‌نگه‌وه له‌گه‌ڵ "ماد"ـه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته زاڵ بوون و وڵاته داگیركراوه‌كانی "ماد"ـه‌كانیان به ئێران- زه‌مین، به‌هه‌شتی بزربوو، و وڵاتی به‌ڵێنپێدراو، ناو لێنا.
له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر ده‌ڵێت: فارسه‌كان پاش شكستی سه‌ربازیی "ماد"ـه‌كان و داگیركردنی وڵاته‌كه‌یان، ده‌وڵه‌ت/ئیمپراتۆرییان خۆیانیان بۆ پاراستنی وڵاته داگیركراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌سه‌ر ماده‌كان، پێك هێنا. به‌م پێیه‌یش ئیمپراتۆریه‌تی ئێرانی، ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی "ماد و پارس" نه‌بوو، به‌ڵكوو كه‌ره‌سته و ئامرازی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومیی "پارس" بووه به‌سه‌ر "ماد".
به بڕوای نووسه‌ر "ئایینی زه‌رده‌شتی" له ڕێگه‌ی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ هێزی سیاسیی ئه‌خمینییه فارسه‌كان، له بنه‌ڕه‌تدا له هه‌مبه‌ر ئایینی ماده‌كان واتا "میترا" پێك هات و بیچمی گرت و میترای "مادی" له ئایینی زه‌رده‌شتدا به ئه‌هریمه‌ن(شه‌یتان) ناوزه‌د كرا.
به‌م پێیه‌یش توێژه‌ر له توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ئوستووره ئێرانییه‌كان، ئوستووره‌ی هاوبه‌شی "ماد" و "پارس" نه‌بوون، به‌ڵكوو بیره‌وه‌ریی سه‌ركه‌وتنی پارس له‌سه‌ر ماد و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی تری ئوستوورهگهلێكن وه‌كوو: ئه‌هریمه‌ن، زوحاك، توورانییهكان، دێوه‌كان و خراپه، كه بۆ ناولێنانی "ماد"ـه‌كانه.
له به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌یدا، نووسه‌ر سه‌ره‌تای دروستبوونی زمانی "فارسی" به ڕێگه‌ی داگیركردنی وشه و ده‌سته‌واژه "ماد"ـییه‌كان ده‌زانێت كه له ماوه‌ی یه‌ك شه‌ودا، به فه‌رمانی "داریۆش" به مه‌به‌ستی پاراستنی بیره‌وه‌ریی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر "ماد" دا زمانی فارسی له‌دایك بوو.
نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه فه‌لسه‌فه‌ی یاخیبوونی "پارس" له‌گه‌ڵ "كورۆش" له هه‌مبه‌ر "ماد"ـه‌كان به هۆی چاوچنۆكی و تینوویی و چاوتێبڕینیان بوو، بۆ سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ماده‌كان. هه‌روه‌ها نووسه‌ر ده‌ڵێت كه بێجگه له ڕێگه‌ی جه‌نگ و توندوتیژییه‌وه، ئه‌وه ده‌سه‌ڵات له "ماد"ـه‌وه نه‌گوازرایه‌وه بۆ ژێرده‌ستی "پارس".
له به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌یدا، توێژه‌ر بڕوای وایه كه هێما یاخود سیمبۆله ئێرانییه‌كان وه‌كوو "هه‌ڵۆ و گا" له هه‌مبه‌ر سیمبۆله كوردییه‌كان وه‌كوو"مار و شێر" به‌پیرۆز كران. به‌م هۆیه‌یشه‌وه، نووسه‌ر ده‌ڵێت كه كورده‌كان نه‌ك ته‌نیا ئێرانی نین، به‌ڵكوو ئه‌قڵی سیاسیی ئێرانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌تكردنه‌وه و بهبێگانهكردنیان پێك هاتووه و بیچمی گرتووه یاخود ڕۆ نراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه، كه په‌یوه‌ندیی ئه‌قڵی سیاسیی ئیرانی له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی كورده‌كان، په‌یوه‌ندیی سه‌ركوت-ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه. به‌م مانایه كه جگه له سه‌ركوت و داگیركاری، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لتوور و خاك و وڵاتی كورده‌كاندا گرتووه، به‌ڵام ڕه‌نگ و بۆیه‌ی ئێرانی/زه‌رده‌شتییان لێ داوه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی نووسه‌ر، نموونه‌ی ته‌واوی ئه‌م پێكدادانه دوولایه‌نه‌یه، میترای "ماد"ـیه، كه به مانای گرێبه‌ست-به‌هه‌شت بووه، به‌ڵام ئێرانییه‌كان، له‌گه‌ڵ له‌ناوبردن و سه‌ركوتكردنی میترای سه‌ره‌تایی و پێشووتری "ماد"ـی، میترای ده‌سكرد و دروستكراوی هه‌تاوی و فریشته‌ی ئههورایان دروست كرد. له كاتێكدا میترای سه‌ره‌تایی و پێشووتر، له كه‌لتووری ئێرانی‌دا به ئه‌هریمه‌ن(شه‌یتان) ناوزه‌د كرا. هه‌روه‌ك چۆن به سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنی كوردی ڕاسته‌قینه و ناولێنانیان به ئاژیدێهاك، توورانی و...هتد، كوردی ساخته و درۆیینی ئێرانیی ڕه‌سه‌نیان دروست كرد.
نووسه‌ر بڕوای وایه و ده‌ڵێت: مخابن، به هۆی ئه‌وه‌ی كه تاوه‌كوو ئێستا مێژوونووسیی كورد له لایه‌ك، سنووردار كراوه به گێڕانه‌وه‌ی ڕووداو و مێژووی بێمێژووی خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه، له گۆشه‌نیگای زه‌ینییه‌تی زاڵ و مێژوونووسیی نه‌ته‌وه‌ی زاڵه‌وه ده‌ڕوانینه مێژووی خۆمان و هیچ تێگهییشتنێكیشمان له ناسنامه و دیارده كه‌لتووری و سیاسییه‌كانی خۆمانه‌وه نییه و له نه‌بوونی مێژوونووسیی كوردیدا، ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێمێژوو و بێبیرهوهرین. هه‌ر به‌م هۆیه‌یشه، كه لۆژیكی كرده‌وه‌ی سیاسیی كورد له جیهانی ئیمڕۆدا، تیۆرییه‌كی گونجاو و شیاوی ده‌رباری خۆی نییه و به‌م پێیه‌یش له نێو ئایدۆلۆژییه ڕۆژئاوایییه‌كانی وه‌ك: ماركسیزم – لێنێنیزم و ئیسلامی سیاسی و... دا سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواوین. له كۆتاییدا نووسه‌ر ئه‌م كتێبه وه‌كوو هه‌نگاوێك، هه‌رچه‌نده بچووك، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییی هزری و مێژووی كورد ده‌زانێت.
بۆ داواكردن و كڕینی كتێبه‌كه، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه‌ن!
http://www.lulu.com/spotlight/Kurds
ئەرشیف